چی بۆ سلێمانی گرنگە؟وەڵامێک بۆ وەستا ڕەسوڵ

لەگەڵ سەرکەوتنی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لە ھەژدەی مانگ،ئیدی یەکێتی دڵنیا بوو لەوەی پارتی و ھێزە سیاسیەکانی دیکە ئامادە نین لە بەرامبەر خواستە بێ سنورەکانی یەکێتی بەڵێ بکەن،یەکێتیەک کە نە قەبارەو نە قورسایی جارانی ماوەو نە دەشتوانێت لە ئایندە بێتەوە گۆڕەپانەکە بەھۆی دروست بونی سیاسی گەلێک کە لە بری سیاسەت بونەتە لۆگۆی سەر شاشەو میدیاکان و بۆ بەدبەختی نە لە کایەی سیاسەت و نە لە میدیاشدا نازانن ھەنگاو بنێن وەک ئەو ڕێویەی ویستی وەک قازڕێ بکات و رۆیشتنی خۆیشی بیر چویەوە.!
لە لێدوانێکیدا وەستا رەسوڵ لە بری ئامۆژگاری خۆی و پێشنیاری بنیاتنەرانە بۆ حزبەکەی بە ھەموو بڕوایەوە پێی وایە بۆ چارەسەر کردنی دۆخی ئێستا ئەوەی پێویستە ئەوەیە سلێمانی بکرێتە ھەرێمێک و کۆبونەوەی ھەژدەی مانگیشی بە سی و یەکی ئاب ناوبردووە،جیالەوەش پەلاماری ھێزەکانی تر دەدات و پێی وایە ئەو ھێزانە دۆخی سلێمانیان تێکداوە!!
پاشان ھەر ئەو وەستا ڕەسولە قسەکانی پێشوی لە بیر دەچێت و بەرەی یەکێتی کە خۆی تەنھایە بە بەرەی ھێزە نیشتمانیەکان و بەرەی ھێزە نیشتمانیەکانیش بە بەرەی حزبێک ناو دەبات!
لێرە لە پرسی سی و یەکی ئاب نادوێم چونکە دەزانم چەند ئازاری داون و دڵنیاشم کە ڕاستیەکان دەزانن .
بەڵام وەستا لە وتەکانیدا کە حاڵی خراپی لە روی دەرونیەوە توشی سەرلێشێوانی کردووە باسی پێشکەوتنی ھەولێرو دواکەوتنی سلێمانی دەکات و بێ ئاگا دارەکەی دەستی چەند جارێک بەسەر خۆی و حزبەکەیدا دەدات و نازانێت ئەوە کێیە حاکمی موتڵەقی سلێمانیەو بۆتە ھۆی خنکاندنی جگە لەو حزبەی کە وەستا رەسوڵ بۆتە دەمراستی؟
ئاخر کامە بەرەی نیشتمانیە کە ئێوە تەنھا ماون وھەر کاتێک ھێزێک نەخێرێکتان بۆ بکات دەستی کورتی ھەرەشەتانی لێ بەرز دەکەنەوە؟
وەستا لە پرسی خراپی دۆخی کەرکوک وەک ئەوەی ھاوڵاتیانی کوردستان بێ خەوەر بن دەستی تۆمەت بۆ پارتی درێژ دەکات و وەک ئەوەی لە ساتی پەلاماردانی کەرکوک ناوی پارێزگاری کەرکوک وەک مەکرەمەی خیانەت خرابێتە گیرفانی بەرپرسێکی پارتی و ئەوە پارتی بوبێت بارەگاکانی سەلامەت و سەنگەرەکانی چۆڵ کردبێت و سفرەو خوانی بۆ بەرپرسە باڵاکانی حەشدو سوپای پاسداران ڕازاندبێتەوە!
ئەو سیاسیە بە ھەیکەلە وەک ئەوەی تینوو بێت بە لاوازکردنی کوردو گەڕانەوە بۆ شەڕی ناوخۆ بێ شەرمانە بانگی دوو ئێدارەیی وەک چارەسەر دەخاتە ڕوو،ئیدی ناپرسێت ئێوە بە بودجەی نیوەی کوردستانەوە سلێمانیتان خنکاند ئێستا بە جیاکردنەوەی دەتانەوێت چی تری لێ بکەن و لە کوێ خستوتانەتە موزایەدەوە بە چەشنی کەرکوک!!
دەتانەوێت وەک چۆن ئاڵای کوردستان و وێنەی ڕەمزەکانی کوردتان لە کەرکوک بە سوتان و خستنە ژێر پێ برد بە ھەمان شێوە وێنەی قازی و مەلیلی کوردان بخەنە ژێر پێی حەشدو لە سەر گردی مامە یارەو شاخی ئەزمەڕ و گۆیژەی سەرکەشەوە لە بری بەیداخی کوردستان ئاڵای کام فەیلەق و کەتیبەی کام ئیمام ھەڵکرێت؟
ئەرێ وەستا دە پێم بڵێ توو گۆڕی شێرکۆو مەنسور و ئەکبەر و دکتۆر ڕزگار چی بۆ سلێمانی گرنگە و پێویستە سلێمانی چی لێ بکرێت؟؟!!

Back to top button