پۆلیسی فەرەنسا: هێڕشی بەرێكیان كوشت كە بە چەقۆ چوار كەسی بریندار كرد

 

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی كانیبار-ی شاری مارسیلیا-ی باشوری فەرەنسا كەسێك بەچەقۆ هێرشیكردە سەر هاوڵاتیان,دوای برینداركردنی هێڕشبەرەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، هێرشبەرەكە كوژرا.

بەپێی میدیاكانی فەرەنسا، روداوەكە لەنزیك بنكەیەكی پۆلیس رویداوە و تیایدا هێزەكانی پۆلیس تەقەیان لە كەسێك كردوە كە بەچەقۆ هێرشی كردوەتە سەر چەن رێبوارێك، هاوكات پۆلیس ناوچەكەیان بەروی رێبواراندا داخستوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە كە هێرشبەرەكە بە چەقۆ هێرشیكردوەتەسەر رێبوارانی ناوچەكە و 4 كەسی بەر چەقۆ داوە.

هێزەكانی پۆلیسی فەرەنسا دەستیان بە لێكۆڵینەوە لەهۆكاری هێرشەكە كردوە و داواشیان لە هاوڵاتیان كردوە لە ناوچەی كانبیار (شوێنی روداوەكە) نزیك نەبنەوە.

Back to top button