سەفین دزەیی: دیدارەكانی مەسروور بارزانی لە كۆنفرانسی میونشن بەھێزی كوردستان دەسەلمێنن

شارەزا و پسپۆڕانی سیاسی بە گرنگییەوە باس لە سەردان و بەشداریكردنی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەی میونشن دەكەن و دەڵێن, سەردان و كۆبوونەوە یەك لەدوای یەكەكانی مەسروور بارزانی لەگەڵ نوێنەری وڵاتان، دەسكەوتی گەورەی بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت.

لەلایەكی ترەوە كۆبوونەوە بەردەوامەكانی به‌م دواییه‌ی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم لەگەڵ نوێنەری وڵاتان، پێگەی كورد بەهێزتر و قایمتر دەكات و وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت, چونكە هەرێمیش دەبێتە وڵاتێكی ئارام و لە ڕووی ئابوورییەوە گرنگ دەبێت.

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوە و دیدارەکانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی میوشن ئاماژەیەکە بۆ بەهێزی هەرێمی کوردستان و تێکشکاندنی ئەو گەمارۆیەی لە ساڵی 2017 خرایە سەر هەرێمی کوردستان.

گوتیشی، هەرێمی کوردستان لەڕووی ئابوورییەوە هەنگاوی باشی ناوە و چاوەڕێ دەکرێت باری ئابووری باشتر بێت.

هیوای خواست، ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە، ببێتە هۆکارێک بۆ نەمانی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران.

 

Back to top button