نووسه‌رێكی پارتی باس له‌تێكدانی رێكه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی ده‌كات له‌لایان به‌رهه‌م ساڵح

ئاریان فه‌ره‌ج سه‌رنووسه‌ر رۆژنامه‌ی هه‌ولێر له وتارێكی دا چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر دانانی پارێزگار و كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگار و په‌رله‌مانی كوردستان رێكه‌وتبوون، واده‌ی هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دیاری كرا، ده‌لێـ”حەوت كۆبونەوەی ئاشكرا و چەندین دیداری دوور لە چاوی كامێرا، نێوانی پارتی و یەكێتی لە رێككەوتنی كۆتایی نزیك كردبۆوە. پارتی لە دۆسییەكانی پاكێجەكەی یەكێتی نەرمی نواندبوو بە دانانی پارێزگاری یەكێتیی كەركوكیشەوە بە تەوافوق، بۆیەش هەردولا لەسەر وادەی كۆبونەوەی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رێكەوتن”.
هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ره ده‌شلێـ”كۆبونەوەكەی كەركوك لە وادەی دیاریكراودا هەڵنەسوڕا و دواخرا، بەڵام بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەكەی پەرلەمان هیچ تەگەرەیەك لەئارادا نەبوو، یەكێتی خۆی ئەو وادەیەی لەگەڵ پارتی د‌یاریكردبوو، چەند سەعاتێكیش لە چاوەڕوانیی بەشداریی یەكێتیدا دواخرا، كەچی هەموو فراكسیۆنەكانی دیكە ئامادەی بوون تەنیا یەكێتی نەبێت كە كۆبونەوەی سەركردایەتییەكەی خۆی رێك خستە ئەو سەعات سێیەی كە پەرلەمان وەك دوا وادە بۆ كۆبونەوەكەی دیاریكرد.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێك و دۆخی كه‌ركووك رێكه‌وتبوون، كه پارتی مه‌به‌ستی له كه‌ركووك ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ئاڵای كوردستان و ده‌رچوونی حشدی شه‌عبی له‌شاره‌كه، یه‌كێتیش مه‌رجی ته‌نها و ته‌نهای دانانی پارێزگاره، به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی 5ی مانگدا رێكه‌وتن، كه به‌ته‌وافق پارێزگارێك دانێن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، به‌رهه‌م ساڵح رێگری له‌و رێكه‌وتنه كرد و یه‌كێتی به‌م دۆخه گه‌یاند”.
نووسه‌ر كه مه‌به‌ستی به‌رهه‌م ساڵحه ده‌نووسێـ”یەكێتی چ لەناو خۆیدا و چ لەگەڵ پارتیش جگە لە پێكهاتن و رێكەوتن و پێكەوەیی، نە ئەو هیچ بەدیلیكی دیكەی هەیە و نە پارتی، رێكەوتنیش نە مەحاڵە و نە رووی لە بنبەستە، بۆیە تا دەمی رێكەوتننی چاوەڕوانكراو، دەكرا یەكێتی لە كۆبونەوەكەی پەرلەمان و بۆ دەنگدان بە خۆی، ئامادە بێت. ئەوانەی رێگەیان لەو ئامادەبوونە گرت، پێناچێ زۆر بەتەنگ یەكێتییەوە بن و یەكێتییان لە خۆیان خۆشتر بوێت!!.