یه‌كێتی ئه‌سیری ده‌ستی ته‌عۆی سیاسی و حورمه‌تلێبراویه
رێكان سه‌باح
ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تاوی داوه و رۆژ تا ئێواره له‌ژێر تایتلی یه‌كێتی جیاواز و یه‌كێتی یه‌كگروو، یه‌كێتی به‌هێز و یه‌كێتی و ناوه‌كانی تر كه له میدیایی ژنراوێژكاره‌كاندا له‌ژێر ناوی (پلانی a b c e ) ده‌خاته روو، له‌رووی سیاسی و قۆناغبه‌ندی گۆڕه‌پانی سیاسی دا، رێك له‌ئه‌شكه‌وت چه‌قیودا سه‌رده‌رده‌كات و پێناسه خۆی ده‌كات، چونكه له سیاسه‌تدا واقیعسه‌پاوی سه‌ر كوردستان، له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، تاوی روئیای سیاسی هه‌موو هێزه‌كانی داوه، كه مانه‌وه‌ی كوردستان له ژێر چه‌پوكی هێزی ژێر فه‌رمانی حزب، هیچكات كورد له باشوری كوردستاندا ناكاته خاوه‌ن گه‌مه‌یه‌كی براوه له ناوچه‌كه‌دا، هه‌موو كات دووچاری شكه‌ست و خیانه‌تی ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك هێز له ژێر فه‌رمانی كاڵفامدا، چووه رێكه‌وتنی پارێزگاری نێو گیرڤان”.
دوای قۆناغی خیانه‌تی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ڵومه‌رجی ناوچه‌كه و ناوه‌خۆی له عێراق و كوردستاندا، ده‌رفه‌تمه‌ودای یه‌كێتی نیه له‌ژێر چنگی ئه‌قلیه‌تی هه‌رزه‌كاردا، قاوقاوانێ به ده‌سته‌واژه‌ی هێز و كه‌ڵه‌گایی بكات، زۆر روونه بچێته ژێر وه‌ها بارودۆخێك به كرداری كه ئه‌ویش درێژه‌دانه به چاوسوركردنه‌وه‌ی “تێكدانی قه‌واره‌ی كوردستان” ئه‌وه یه‌كێتی له‌ته‌پۆلێكی به‌فرگرتووی ئه‌م كوردستانه‌دا جێگایه‌كی نامێنێت بۆ مانه‌وه، چونكه ئێستا یه‌كێتی له‌سوچێكدا قه‌تیس ماوه له‌ژێر پلاناتی (بی و سی و ئی) نێو میدیایی ژنراوێژكاردا، وه‌سفی بێوه‌سفی خۆی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ته‌نها پڕی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌می سیاسی ده‌كات، له‌وه‌ها دۆخیكیشدا پاڵ به هێزگه‌لێكی تری ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌نێت، بۆ سڵ نه‌كردنه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری قۆناغی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌مه‌ش “هه‌نگاوێكی باشده‌رفه‌ته”، كه هێزه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، دیزاینی حكومرانی كوردستان به مه‌فهومی ده‌وڵه‌ت و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیه‌كان بكه‌ن، له‌ژێر چاودێری په‌رله‌مانی و ده‌ستوورێكی هاوچه‌رخ كه تێیدا ” پێكه‌وه‌ژیان و به‌سه‌نته‌رگرتنی هاوڵاتی و سیسته‌مێكی مۆدێرن و دیموكراسی بكه‌ن به‌میوانی قۆناغی دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری له كوردستان”.
روانگه‌ی دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، چه‌ند راستیه‌كی هێنا پێشه‌وه كه دوو هێز له‌كوردستاندا زۆر به باشی لێی تێگه‌یشتوون، ئه‌وانیش ” پارتی و گۆڕان”ه، ئه‌م دوو حزبه كه له‌وپه‌ری ناكۆكی سیاسی بوون له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستانیان به یه‌كپارچه‌ی كرده‌ی مه‌رج، ئه‌مه‌ش بوو هه‌نجر هه‌نجركردنی كوردستان، له‌ژێر خه‌یاڵی خه‌ون خۆشی كاڵفامه‌كان كه به‌ڵێنی پارێزگاری كه‌ركووكیان له‌نێو گیرڤان پێدابوون، تاوی پارچه‌كردنی كوردستانیان دا به‌خیانه‌ت، حكومه‌تی هه‌رێم له مه‌خموور و سحێڵا، شكه‌ستی پێهێنان، گۆڕانیش یه‌كپارچه‌ی خاكی كوردستانی نه‌فرۆشت. به‌م شێوه‌یه گیرڤانپارێزگار به‌شكه‌سته‌وه چووه ناو قۆناغێكی تری سیاسی كه هه‌ڵومه‌رجێكی نوێی تێدا سه‌پاوه، تا ئه‌م چركه‌ساته یه‌كێتی و كاڵفامه هه‌رزه‌كاره‌كان و حورمه‌ت لێبڕاو لێی تێناگه‌ن و خوره‌خوری بێ ئه‌قلی سیاسیان بۆته دیمه‌نێكی تاقه‌تپروكێنی نێو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان”.
ئێستا كوردستان له‌ناو پێویستی ده‌ستوورێكی هاوچه‌رخی مودێرن دایه، كه تێیدا زه‌مانه‌تی پێكه‌وه‌ژیان و سیسته‌مێكی دیموكراسی و به‌سه‌نته‌رگرتنی هاوڵاتی بكات، دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌نیشتیمانی بكات، له‌ژێر رۆشنایی ده‌ستوور كه تێیدا هه‌موو ره‌نگ و ده‌نگ و پێكهاته‌كان له‌ناوی دا خۆیان ببینه‌وه، هه‌روه‌ها دۆخی سیاسی كوردستان دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌وه ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر هێزه سیاسیه‌كان كه هیچ هێزێكی سه‌ربازی نابێت له‌ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی كوردستان كه له‌ژێر رۆشنایی ده‌ستوور رێكبخرێت بمێنێت، ده‌بێت ئیداره‌ی كوردستان جا له‌ژێر ناوی هه‌ر سیسته‌مێكی ئیداری دابێت، بچێته قۆناغی كۆتایی هێنان به ئیداره‌ی چه‌كداری حزبی، بۆ ئه‌وه‌ی هیچكات حزب و گروپی خائین، جورئه‌تی دووباره‌ی خیانه‌ت نه‌كه‌نه‌وه، له‌كوردستاندا”. ئایا یه‌كێتی له‌و قۆناغه تێده‌گات؟؟ بێگومان روانگه‌ی كه‌ركووك و كوركووك و كه‌ركووك، بۆمان ده‌سه‌لمێنێت، یه‌كێتی ئه‌سیری ژێر چه‌پوكی ته‌عۆی سیاسیه و ده‌رفه‌تی تێگه‌یشتنی بۆ قۆناغه‌كه نیه”.