وهڵامی ئاشقهكهی بهرههم ساڵح دهدرێتهوه
رۆژنامهنووسێكی پارتی له وهڵامی سلێمانی عهبدولا یونس له وهڵامێكدا دهنووسێ”ئاخر عیشقی جەنابت بۆ کەسێک یان بۆ رەوتێک نابێ لۆژیکت بیر بباتەوە، دهنووسێـ”لەوە دلنیاش بە ھەرگیز عیشقی من بۆ کوردایەتی لۆژیکم لێناسێنێتەوە”.
نیاز لاجانی رۆژنامهنووسی دیاری پارتی دیموكراتی كوردستان لهوهڵامێكدا كه ئاراستهی نووسهرێكی ئاشقی بهرههم ساڵح دا دهلێـ”بۆ برای بەرێزم کاک سلێمان عەبدولا یونسی بەرێز، سلاوێکی برایانە، ووتارەکەتم خوێبدەوە(شۆی زەرد و شادەمارەکانی پارتی)!ئینسان ئاساییە بگۆردرێ و شتێک لە شتێکیتر بە باشتر بزانێ و ئەوەی دوەھەم ھەلبژێرێ! بەلام نەک ھەر یەکەمی بە نەشیاو و خراپی ناساندبێ و دوھەمیشی بە پیرۆز و جیاواز،ئینجاکەش بە شانازییەوە بۆی بگەرێتەوە !ئەوەش قەینا!ئاخر لە مێژووی کورد نمونەگەلی وەسا گەلێکن برام!
ههروهها رۆژنامهنووسهكهی پارتی دهشنووسێ”لێ جێی داخە،ھەروا بە گۆترە! پاش چەند مانگێک بۆێی داخیل بیتەوە،بەس لەبەر سەرسامیت بۆ کەسێک یان لە پێناو شتێکیتر کە بەندە لێی بێ ئاگام!کاک سلێمانی ھاورێ!جەنابت و کۆمەلێک لە کادیرانی یەکیەتی مەشھور بوون بە ئەوەی قسەی حەق دەکەن جا ئەگەر لەگەل سیاسەتی یەکیەتیش نەھاتبایەوە!
کاک سلێمانی برا!جەنابت شارەزای را و بۆ چونی منی،قەتیش حەزم نەدەکرد ئەو نامەیە کراویەم بۆت بنوسم ئەگەر ئەو ووتارە و ووتارەکانی پێشووترتم نەدیبایە!حەیفە،تۆێک کە خاوەن ھەلوێست بویت،ئێستا واخەریکی تێکەلاو کردنی کارتەکانی!
دەپرسی چۆن؟ئاخر،برا پارتی لە خودی خۆتان و سەرکردە بەرێزەکانتانەوە بە پەرۆشتر بوە بۆ یەکریزی و یەکبوونی نێو یەکیەتی!
دەپرسی بۆ؟چونکە پارتی باش دەیزانی،یەکمەرکەزی یەکیەتی،کۆمەلێ کێشە لە کۆل پارتی و کورد دەکاتەوە،یەکریزی مالی کوردیش پتەوتر دەکا!
ههروهها دهشنووسێـ”جگە لەوەش قوربان!،پارتی جیابوونەوەی بەرەی ریفۆرمی نێو یەکیەتی(دواتر-گۆران) ھەر زۆر لا ھەزم نەکراو بوو ، چونکە دەیزانی پاشەرۆژی کوردستان بەرەو کام ئاقار دەچێ!جا چ ئەوەی دلی خۆش ببێ بە دەرچوونی کاک د. بەرھەم لە یەکیەتی،کە زۆرانێک ئومێدیان پێی بوو کە دەتوانێ ریفۆرم بکا…بەندە وەک ھاوولاتیەکی ئاسایی پێم ناخۆش بووکە کاک د.بەرھەم یەکیەتی بە جێ بھێلێ،چونکە پێموابوو،ئەو دەتوانێ ببێتە ھۆکار بۆ کپکردنی دەنگە شەرئەنگیزە عەقلبەستراوەکان!
بەلام مەخابن….ئەویتر قسەم نیە ویژدانی خۆت و خۆێنەران بریار دەدەن…با لەوەش بگەرێین! ئەرێ ھەلبژاردن بۆ دەکرێ؟
ئەدی بۆ دەستاودەستکردنی دەسەلات نیە؟ ئەمن بۆ خۆم وەک نیاز،دەزانم کە دۆخی ئێمە ئامادەی ھەلبژاردن نیە (لە بەرکۆمەلێ ھۆکار..)لە سالی ١٩٩٢ وە لە بوارەوە نوسیومە…،بەلام کە ھەلبژاردن دەکەین ئەبئ ھەر ئەویش سەنگی حەکەم بێ، ئاخر ئەگەر کۆبونەوەی ١٨ شوباتی پەرلەمان شۆ بێ! ئەدی خۆ دەبێ ١٦ ئوکتۆبەر چی بێ؟جگە لە سنارێویەکی زۆر ناشرین و پر لە تراژیدیا و لە ئیخراجێکی زۆر نامەردانە، (خۆتان وا گووتوتانە)