ئەمانە چەوری لەناودەبەن

رێژەیەکی زۆری خەڵک گرفتی قەڵەویی و کۆبوونەوەی چەورییان ھەیە لەنێو لەشیاندا کەسەرباری ئەوەش ناتوانن راھێنان بکەن بۆ چارەسەری ئەو گرفتە بۆیە لەم بابەتەدا چەند گیراوەیەک دەخەینەڕوو کەبریتییە لەچەند گیراوەیەک کەزامنی ئەو گرفتە دەکات:

١. ئاوی لیمۆ بەسەھۆڵ: ئەمەش ھەستی خۆشی دەداتە لەش لەرۆژە گەرمەکانی ھاوین و ھاوکاریشە لەدابەزاندنی چەوری و توانای ھەیە بۆ سوتاندنی چەوری وورگ و سمت بەشێوەیەکی تەندروست.

٢. ئاوی بەتام :ئاو خواردنەوە گرنگە بۆ مرۆڤ ئەگەر ٢٠%ی لەدەست بدەیت ئەوا دەبێتە ھۆی گیانلەدەست دانت بۆیە پێویستە قەرەبووی بدرێتەوە و دەتوانیت چەند پارچە لیمۆیەکی تێ بکەیت و بیخۆیتەوە.

٣. ئاوی شوتی بەستوو: شوتی رێژەیەکی زۆری ئاوە سەرباری ئەوەش مادەی لیکۆبین و ترشی ئەرجنینی تێدایە کەھاوکارە لەکەمکردنەوەی رێژەی چەوری لەلەشدا.

٤. چا بەنەعنا: ئەمەش بریتییە لەخواردنەوەی چای سەھۆڵین بەنەعنا بۆ بەھێزکردنی ھەرس و سوتانی چەوری بەتایبەت کاتێ خۆراکی دەوڵەمەند بەچەوری دەخۆیت وەک گۆشتی سور و ھەمبەرگەر.

٥. گیراوەی ئەناناس: رۆڵێکی کاریگەری ھەیە بۆ رزگاربون لەچەوری وورگ، چونکە ئەنزیمی پرۆمیلینی تێدایە کەھاوکارە لەتێکشکانی پرۆتیندا.

٦. چای سەوز: ئەمیش دەتپارێزێت لەنەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ، رێژەیەکی زۆری دژە ئۆکسانی تێدایە و ھاوکارە لەسوتانی چەوری کەڵەکەبووی وورگ.

Back to top button