حسێن رووحانی سەردانی عیراق دەكات
بریارە رۆژی دووشەممە حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران بەسەردانێكی رەسمی بگاتە بەغدا
پەرویز ئیسماعیلی یاریدەدەری راگەیاندنی ئۆفیسی سەرۆك كۆماری ئێران ئاشكرای كردوە رۆژی دوشەممە رووحانی بەسەردانێكی 3 رۆژە لەسەر بانگهێشتنامەی سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی عیراق دەكات.
ئیسماعیلی ئاشكرای كردووه لەم سەردانەدا سەرۆك كۆماری ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆدەبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێ كردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات و وهاوكاری هەرێمایەتی نێوان ئێران و عیراق.
بریاریشە وەفدە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات گفتوگۆ بكەن سەبارەت بە رێككەوتننامەكانی نێوان هەردوولا و رەخساندنی دەرفەتی كاری نوێ بەمەبەستی بوژانەوەو چەسپاندنی پەیوەندیەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد تەوەرێكی دیكەی سەردانەكەی رووحانی گفتوگۆكردن دەبێت لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی پەرلەمانی عیراق و بەشداری كردن لە كۆربەندی بازرگانی كە كەرتە حكومی و تایبەتەكانی عیراق و ئێران بەشداری تێدا دەكەن، بریاریشە رووحانی لەگەڵ عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی ئاینی شیعەكان كۆبێتەوە.