ئەمریكا هەرِەشەی توند لە توركیا دەكات
چارلزسامرز وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا هۆشداری دایە توركیا گەر سیستمی بەرگی جۆری ئێس 400 لە رووسیا بكرێت رووبەروی ئاكامێكی مەترسیدار دەبێتەوە.
سامرز لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە پنتاگۆن لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێكدا رایگەیاند: گەر ئەردۆگان سووربێت لەسەر كرینی سیستمی بەرگری لە رووسیا ئەو پەیوەندیەكانمان بە گشتی و پەیوەندییە سەربازیەكانمان بەتایبەتی ئاكامی مەترسیداری لێدەكەوێتەوە.
راشیگەیاند” بەكرینی سیستمی جۆری ئێس 400 لە رووسیا ، ئەمریكا فرۆكەی جۆری ئێف 35 و موشەكی جۆری پاتریۆت ناداتە توركیا.
بریارە لە وەرزی هاوینی داهاتوو توركیا سیستمی موشەكی جۆری ئێس 400 لە روسیا وەرگرێت كە لە ئێستا ئەو دۆسیە بوەتە گەورەترین خاڵی ناكۆكی نێوان توركیا و ئەمریكا.
خ
ەڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا لە لێدوانێكیدا ئاشكرای كردوە لە مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو دەستدەكەین بەدامەزراندنی سیستمی موشەكی جۆری ئێس 400ی رووسی.
مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو ئەمریكا رەزامەندی دەربری سیستمی موشەكی جۆری پاتریۆت بە توركیا بفرۆشێت وەك نیاز پاكێك تا توركیا دەست لە كرینی سیستمی ئێس 400 رووسی هەڵگرێت ، بەڵام رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەردۆگان جارێكی دیكە دووپاتیكردەوە كە دەست لە كڕینی سیستمی ئێس 400 هەڵناگرن .
لای خۆشیەوە فەرماندەی بالای هێزەكانی ناتۆ رایگەیاند: ئەگەر توركیا ئەو سیستمە رووسیە بكڕێت ئێمە ریگە بە فرینی فرۆكەكانی جۆری ئێف 35 نادەین .