بیرمهندێكی ئێرانی دروست بوونی دهوڵهتی كوردستان لهقازانجی ئێرانه
له دیمانهیهكی دا لهگهڵ كهناڵی رووداو، بیرمهندێكی ئێرانی باس له دهوڵهتی كوردستان دهكات و ههروهها دهشلێـ” دژایهتی ئێران بۆ دهوڵهتی سهربهخۆی كوردستان بۆچوونێكی ههڵهبوو، ههروهها دهشلێـ”بۆچوونەكە ئەوەیە كە كاتێك كوردستان سەربەخۆ ببێت، كوردی ئێرانیش داوای سەربەخۆیی دەكەن، لە كاتێكدا وا نییە. كوردی ئێران خۆیان بە ئێرانی دەزانن و لەوانەیە تەنیا داوای خودموختاری بكەن و خودموختاریش نابێتە كێشە. لە بەرژەوەندیی توركیا و ئێرانیشە كوردستانی عێراق سەربەخۆ ببێت
د.ئهحمهد نهقیبزاده بیرمهندی ناسراوی ئێرانی و پسپۆری زانسته سیاسیهكان، له دیمانهیهكی دا رایدهگهێنێت”زۆر نادادپەروەرانەیە 30 تا 40 ملیۆن كەس كە لە یەك نەتەوەن، خاوەنی دەوڵەت نەبن. ئێمە ئاگاداری هەستیاریی حكومەتەكانی ناوچەكەشین. راستە ئێرانییەكان بەرامبەر بە كورد هەست بە هاوسۆزی دەكەن. من كارم بە حكومەتەكانەوە نییە، بەڵام لە توركیا گرووپێكی تەواو جیاواز هەن كە تەنانەت بوونی كوردیش رەتدەكەنەوە و بە توركی كێوی دەیانناسن. من زۆر دڵم لەگەڵ گشتپرسیی كوردستان بوو، پێموابوو سەردەكەوێ و كوردستان سەربەخۆ دەبێ. بەڵام بەداخەوە هەندێ تاكتیكی هەڵە گیرانەبەر، خۆزگە ئەو گشتپرسییە لە كاتێكی دیكە بكرایە و ئەنجامی دڵخوازی لێبكەوتایەتەوە، بەڵام بەهەرحاڵ ئەم كارە هەر دەبوو بكرێ. كەسانێكیش كە دژی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانن، لە هەڵەدان و لە داهاتووشدا زیانی ئەو هەڵەیە بەرۆكیان دەگرێت.
ههر لهدیمانهكهدا بیرمهنده ئێرانیهكه دهشلێـ” ئێران بە جدی و بە توندی دەبێ پشتگیریی سەربەخۆیی كوردستان بكات، چونكە عێراق لە رووی جیۆستراتیژییەوە كێشەی زۆری لەگەڵ ئێمە هەیە و دیار نییە كاتێك كێشە ناوخۆییەكانی چارەسەر دەبن، چۆن لەگەڵ ئێمە هەڵسوكەوت دەكات. سووریاش كاتێك حكومەتی بەشار ئەسەد بڕووخێ یان نەمێنێ، هەموو ئەو سەرمایەیەی كە ئێران لەسەری دایناوە، بەفیڕۆ دەچێت. بۆیە سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان لەڕاستیدا دەرفەتێكی باشە كە یەكەم: كێشەیەك بەناوی عێراق بۆ هەمیشە بۆ ئێران كۆتایی بێت. دووەم: هاوڕێیەكی نوێی لە ناوچەكەدا ببێ. هاوڕێیەكی خوێنی و كولتووری. بۆ ئەمەش هیچ هۆكارێك نابینم كە كوردستانی عێراق ببێتە هۆی نیگەرانیی ئێران و هەرچیی تێدایە هەمووی بەرژەوەندییە. ئێمە وڵاتێكمان نەبووە بە ناوی عێراق، لەڕاستیدا ئەمە لە تێكەڵكردنی سێ گرووپی ئەتنی و ئاینیی جیاواز پێكهاتووە و لە ساڵی 1921 لەدایك بووە. ئێمە بینیمان لە رەوتی شۆڕشە ئازادیخوازییەكان و سەربەخۆیی دەوڵەتەكاندا، هەموو ئەو دەوڵەتانەی پاش شەڕی دووەمی جیهانی و لە نەتەوەی جیاجیا پێكهاتبوون، هەموویان لێكترازان. سەیری چیكۆسلۆڤاكیا بكەن، سەیری یۆگوسلاڤیا بكەن. عێراقیش لە ناوچەكەدا لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتێكدا بوو دەنا ئەویش هەمان چارەنووسی دەبوو، بەڵام ئێستا ئەمە هاوكات بووە لەگەڵ شەپۆلی بەجیهانیبوونیش، بۆیە بەبۆچوونی من سەربەخۆبوونی كوردستانی عێراق، بێ سێ و دووە و حاشاهەڵنەگرە.
ههروهها ئهو بیرمهنده دهشلێـ” دژایهتی كردنی دهوڵهتی سهربهخۆی كوردستان لهلایان ئێران بۆچوونێكی هەڵە بوو و دهشلێـ” بۆچوونەكە ئەوەیە كە كاتێك كوردستان سەربەخۆ ببێت، كوردی ئێرانیش داوای سەربەخۆیی دەكەن، لە كاتێكدا وا نییە. كوردی ئێران خۆیان بە ئێرانی دەزانن و لەوانەیە تەنیا داوای خودموختاری بكەن و خودموختاریش نابێتە كێشە. لە بەرژەوەندیی توركیا و ئێرانیشە كوردستانی عێراق سەربەخۆ ببێت. ئەوكاتە ئەوانیش سەقامگیریی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن، چونكە كاتێك كورد دەوڵەتێكیان بۆ خۆیان هەبێت، لەڕاستیدا متمانەبەخۆبوونیان زیاتر دەبێ و ئۆقرە دەگرن و ئەوسا تەنیا داوای خودموختاری دەكەن، بەڵام ئەگەر ئەم كارە نەكرێ و كورد دەوڵەتێكیان نەبێ، ئەم سەربەخۆییخوازییە بە ناوچەكەدا بڵاودەبێتەوە. ئەوكاتە دەكرێ دۆخەكە زۆر خراپتر بێت لەوەی كە خودموختارییان پێ بدرێت.
لهبارهی ئهوهی ئهگهر ئهنجامهكانی ریفراندۆم كاری پێبكرێت ئێران ههڵهوێستی چی دهبێت، بیرمهنده ئێرانهیكه دهشلێـ”دەوەستێتە سەر ئەوەی كە شەپۆلەكە چەندە بەهێز دەبێ. ئەگەر شەپۆلی سەربەخۆییخوازی زۆر بەهێز بێ، ئێرانیش نەرم دەبێت. بەڵام ئەگەر شەپۆلەكە سست و لاواز بێ، ئەو كارە سەرناگرێ و دیسان ئێران دژایەتی دەكات.
ههروهها بیرمهنده ئێرانیهكه لهبارهی سهربهخۆی كوردستان دهشلێـ، سەربەخۆییخوازیی كوردستان بۆ كورد هیوایەكە و من پێموایە ئێوە قۆناغێكتان تێپەڕاندووە و ئەم كارە مسۆگەرە. من قەت پێموانەبوو هەرێمی كوردستان هێندە پێشكەوتوو و جوان و رازاوە بێت. پێموابوو ساڵانێكی زۆر لەژێر دەسەڵاتی رژێمی سەدام حوسێندا سەركوت كراون و دەبێ ئێستا شارێكی وێران ببینین، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە ئاوەدانی زۆر هەیە و خەڵكی لێرە خۆیان بە كورد دەزانن و حكومەتی عێراق لە خۆڕایی وزەی خۆی بەفیڕۆ دەدات بۆ دژایەتیكردنی سەربەخۆیی كوردستان.
لهبارهی پێشكهوتنی ههرێمی كوردستان بیرمهنده ئێرانیهكه دهشلێـ” من پێموابوو هاتوومە وڵاتێكی ئەوروپیی پێشكەوتووی دیموكراسی. ئاستی دیموكراسی زۆر لەسەرەوەیە. بونیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوە و جوانكردنی سیمای شارەكان لە ئاستێكی بەرزدایە. بۆیە ئەو وێنا و بۆچوونەی من پێشتر هەمبوو، زۆر كەمیش بووە بۆ ئێرە. ئێستا من گەیشتوومەتە ئەو دڵنیاییەی كە لەم ساڵانەدا هەرێمی كوردستان سەربەخۆ دەبێت و ئەمە شتێك نییە پێشی پێ بگیرێت.
ههر لهبارهی ئهوهی كه لهكاتی ریفراندۆم دا كوردستانیان به ئیسرائیلی دووهم ناوبرد بیرمهندهكه دهلێـ” ئەوە بۆچوونێكی زۆر هەڵەیە، چونكە كورد تا ئێستا شەڕكەر و خەباتكار بوون و پەیوەندیی باشیشیان لەگەڵ ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەكە هەیە، بۆیە پێیانوایە لە داهاتوودا ئێرە دەبێتە پێگەیەك بۆ ئیسرائیل. بەڵام ئەگەر پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە باش بێ، بۆ دەبێ تەنیا لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییان هەبێ؟ ئیسرائیل دەتوانێ وڵاتی بیستەم یان سییەم بێت لە پەیوەندیی دەرەوەیی هەرێمی كوردستاندا. من پێموایە دەبێ نیشان بدرێت كە كورد زۆر جیاوازن لەگەڵ ئیسرائیل. بیری ئازاد و پەیوەندیی دروستی كورد لەگەڵ وڵاتانی دیكە، نابێتە هۆكار بۆ ئەوەی كە ئەوانیش هاوشێوەی ئیسرائیلن.