ئه‌مڕۆ ئاكرێ پێشوازی له 50 هه‌زار گه‌شتیار ده‌كات

ئەمساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو لە ئاهه‌نگێكی هونه‌ری گه‌وره‌دا ئاگری نه‌ورۆز له ئاكرێ داده‌گیرسێت، هه‌روه‌ها له شارۆكه‌ی ئامێدی و زاخۆ كه‌رنه‌ڤاڵی ئاگری نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پێشبینی دەکرێ ئاکرێ لە نەورۆزی ئەمساڵدا پێشوازی لە 50 هەزار گەشتیار بکات.
كاوه زوهێر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هۆنه‌ری ئاكرێ به (خـواكورك)ـی راگه‌یاند، نه‌ورۆزی ئاكرێ هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئێسته جیاوازه و بویه ئه‌وان ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو ئاگری نه‌ورۆز له شارۆكه‌ی ئاكرێ داده‌گیرسێنن.
ئەو گوتیشی بو یه‌كه‌م جار ئه‌مساڵ له شارۆكه‌ی ئاكرێ په‌یكه‌رێكی تایبه‌ت به نه‌ورۆزی ئاكرێ دروست ده‌كرێت و له ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی ئاكرێ داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له پاراستنی ناسنامه‌ی پایته‌ختی نه‌ورۆز بكات، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌م جار په‌یكه‌ر و تابلۆی I LOVE AKRE له به‌رزترین شوێنی ئاكرێ داده‌نڕێت، هه‌روه‌ها جیاواز له ساڵی رابردوو ئه‌مساڵ چوار هه‌زار فوودانە “میزڵدان یان دەبدەبە” بخرێتە ئاسمانی ئاكرێ و زیاتر له هه‌زار مەشغەڵی ئاگر له رێورەسمێكی بەشكۆ بە پیادە بۆ سه‌ر قه‌ڵای ئاكرێ دەبردرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هۆنه‌ری ئاكرێ راشیگه‌یاند كه سه‌رجه‌م بازاڕ و چێشتخانه و شوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كانی ئاكرێ ئاماده‌كاری بۆ پێشوازی له میوان و گه‌شتیار ده‌كه‌ن. ئەو دەڵێت “پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 50 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی شارۆكه‌ی ئاكرێ بكه‌ن، ئێسته شوێنێكی تایبه‌ت بۆ ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئاكرێ له سه‌رێ گری دروست كراوه و چاوه‌رێی ئێواره‌ی نه‌ورۆز ده‌كه‌ین”
جێگەی باسە له كوردستان ئاكرێ به پایته‌خی نه‌ورۆز ده‌ناسرێت.