رەوشی کەش وهەوای ڕۆژانی دووەم و سێیەم ڕۆژی نەورۆز ڕاگەیاندرا.. ئەمڕۆ ئەگەری هەیە لە..

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر و دهۆک ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، ئەگەری بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان هەیە و لە سلێمانی و کەرکووکیش ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی شەممە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئاسمان لە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە کاتەکانی نیوەڕۆدا، لەگەڵ دابارینی بارانی پچڕ پچڕ و بەڕێژەیەکی زیاتر لە ناچوە شاخاوییەکان کە هەندێک جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و هەروەها لە پارێزگای کەرکووکیش ئاسمان لە نێوان هەور بۆ نیمچە هەوری تەواو دەبێت.

 

Back to top button