سوپای عیراق بە زەبری ھێز دەروازەیەكی سنووری لە پەكەكە وەرگرتەوە
ئه‌مڕۆ هێزێكی پڕچه‌كی سوپای عێراق، به تانك و زرێپۆش و كه‌رسته‌ی سه‌ربازییه‌وه گه‌یشتووه‌ته ناحیه‌ی سنوونێی باكووری قه‌زای شنگال.
به گوێره‌ی زانیاریەكان ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه‌ی سنووری “ئوم ده‌بان”ـی نێوان عێراق و سووریا گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه.
هێزه‌كانی سوپای عێراق رایانگه‌یاندووه، ئه‌وان بۆ “سه‌پاندنی یاسا” روویان له سنوونێ كردووه و چیدیكه رێگه ناده‌ن یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال(یه‌به‌شه)، ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت و كۆنتڕۆڵی خاڵی سنووریی نێوان عێراق و سووریا بكه‌ن.
ھەر بەپێی زانیاریەكان : “15 هاووڵاتیی ئێزدی، كه له باغۆز رزگار كرابوون، گه‌یشتبوونه خاڵی سنووریی “ئوم ده‌بان”، به‌ڵام به پاساوی ئه‌وه‌ی سوپای عێراق ده‌روازه‌كه‌ی داخستووه، “یه‌به‌شه” رێگه‌ی نه‌ده‌دا بگه‌ڕێنه‌وه شنگال، ئه‌و هاووڵاتییانه ئه‌مڕۆ ده‌ربازی سنوور بوون و ده‌گه‌ڕێنه‌وه شنگال”.
له‌شكركێشیی سوپای عێراق بۆ سنوونێ دوای ئه‌وه دێت، له چه‌ند رۆژی رابردوودا، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی یه‌به‌شه و سوپای عێراق له سنووری شنگال روویدا و له ئاكامدا 3 سه‌بازی عێراقی كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه له هه‌ردوولا بریندار بوون.
دوای خیانەتەكەی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، سوپای عێراق له‌شكركێشی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سنووری قه‌زای شنگال كرد و ئیداره‌ی یاسایی قه‌زاكه رووی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد.
دوای دروستبوونی بۆشایی ئیداری، گرووپ و رێكخراوه‌كانی نزیك له پارتیی كرێكارانی كوردستان له شنگال، ئیداره‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوبه‌رییان له ناوچه‌كه راگه‌یاندووه، كه هه‌ریه‌ك له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ره‌تیان كردووه‌ته‌وه ددان به‌و ئیداره‌یه‌دا بنێن و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی یاسایی قه‌زاكه ده‌كه‌ن.