دەمەقاڵی لە نێوان پارێزگاری موسڵ و بەرھەم ساڵح دروست بوو

ئەمڕۆ لە کاتی سەردانیکردنی بەرهەم ساڵح  بۆ شاری موسڵ، دەمەقاڵە لە نێوان بەرھەم ساڵح و پارێزگاری نەینەوادا ڕوویداوە.

ئەمڕۆ کەسوکارى ئەو کەسانەى کە لە ڕوداوەکەى موسڵ گیانیان لەدەستدا خۆپیشاندانیانکرد و هێرشیان کردە سەر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق، دواتر بە باوەش لەدەستى خۆپیشاندەران ڕزگارکرا.

 

بەپێی زانیاریەكان دەمەقاڵی لە نێوان پاررێزگاری موسڵ و بەرھەم ساڵح دروست بووە، بەلام ھێزە ئەمنیەكان نەیانھیشتووە پارێزگاری موسڵ لە بەرھەم ساڵح بدات كە دەستی بۆ بەرزكردبووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش(٢٢ی ئازاری ٢٠١٩) خۆپیشاندەرانی موسڵ ئۆتۆمبێلەکانی نۆفڵ عاکوب پارێزگاری شارەکەیان بەردباران کرد، کە بۆ بەسەرکردنەوەی بریندار و کەسوکاری ئەو کەسانەى بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکە گیانیان لەدەستدابوو سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کردبوو.

هاوکات خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بەرهەم ساڵح و دواتر پۆلیسیش ناوبراوی لە خۆپیشاندەران دورخستەوە و بە پیكابی سەربازی رزگاریان كرد.

Back to top button