ئەمریکا، کار بۆ دروست بوونی دەولەتی کوردستان دەکات

 

سنوری خوێن و دەوڵەتی کوردستان
لە ڕاپۆرتێکی تایبەتی بواری سیاسی پێگەی alkhleejonline پەردە لەسەر خواستی ئەمریکا لادەدات بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و تێیدا ئاماژە بە بچوکبونەوەی ھەندێک دەوڵەت دروست بوونی چەند دەوڵەتێکی نسێ دەکات
لە ڕاپۆرتەکەدا بە پشت بەستن بە کارنامەو پێشنیاری چەندین کاربەدەست و ئەفسەری پلە باڵای ئەمریکی ئەوە خراوەتەڕوو بۆ دەسەڵاتی جێبەجێکردن کە پێویستە کۆتایی بە ڕێکەوتنی سایکس بیکۆ بھێنرێت و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی نوێ بە سەرپەرشتی و دەست پێشخەری ئەمریکا ڕێک بخرێتەوە کە پڕۆژەکە باس لە دابەشکردنی چەندین وڵات دەکات و لە نێویاندا ئاماژە بە دابەشکردنی عراق و دروسبوونی دەوڵەتی کوردستان کراوە
ئەو بیرۆکەیە یازدە ساڵ لەمەوبەر پێشنیار کراوەو ھەریەک لە کۆندالیزا ڕایس و رالف پیتەرز و جۆ بایدن لەو سیاسیە دیارانەن کە پشتگیریان کردووەو ترەمپ لە ماوەی سەرۆکایەتی خۆیدا ھەندێک ھەنگاوی لەسەر ڕۆشنای ئەو بیرۆکە ھەڵگرتووە کە دیارترینیان فشار خستنە سەر تورکیا و ئێران و پشتگیری کردن لە ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل

Back to top button