سەد ملیۆن دۆلاری دیكە بۆ بەڵێندەران خەرجدەكرێت

 

دوای ئەوەی حكومەت لە سەد ملیۆن دۆلاری بۆ بەڵندەران خەرجكرد, جێگری سەرۆكی یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان ئاشكرای كرد، لە سەرەتای مانگی دابێ دوو جور پارەی دیكە بۆ توێژی بەڵێندەران خەرج دەكرێت و دەشڵێ، بڕیارە ١٠ ملیۆن دۆلاری پترۆ دۆلار لە حەفتەی ئایندەدا خەرج بكرێت.

ئازاد حەسەن ڕەزا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان دەڵێت: “بڕیارە لە سەرەتای مانگی نیسان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوژمەیەكی دیكەی پارە بۆ بەڵێندەران خەرج بكات، كە بەشێكی لە پارەی پتڕۆ دۆلارە و ئێمە چاوەڕێین ١٠ ملیۆن دۆلارێك لە پارەی پتڕۆدۆلار لە دوای ١ی نیسان بۆ بەڵێندەران خەرج بكرێت.”

جێگری سەرۆكی یەكێتیی بەڵێندەران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: “پێشتریش حكوومەت سەت ملیۆن دۆلاری بۆ بەڵێندەران خەرج كردبوو، بەڵام پارەی پێشوو ھەمووی تەواو نەبووە و بەشێك لە بەڵێندەران لە كاتی قەیراندا چەكەكانیان فرۆشتووە، نازانین چەندی لەو پارەیە ماوە، بەڵام بڕیارە گوژمەیەكی دیكە جگە لەو سەت ملیۆنەش بۆ بەڵێندەران خەرج بكرێت.”

ئازاد حەسەن ڕەزا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: “بەڵێندەرانی كوردستان لە چوار ساڵی ڕابردوودا بەھۆی قەیرانی داراییەوە بێئومێد ببوون، چونكە نە پارە خەرج دەكرا و نە پڕۆژە بۆ جێبەجێكردن ھەبوون، ئێستا بەڵێندەران دڵیان بەقەد ساڵانی پێش قەیرانی دارایی خۆشە، چونكە ئومێدێكی زۆر ھەیە، ھەم قەیران نەمێنێ و ھەمیش كار دەست پێ بكاتەوە.”

Back to top button