ڕۆژنامەی لوبنانی فەرەنسی: ھیتلەر خواستی پێغەمبەرایەتی ھەبووە، بزانن چی کردووە

ڕۆژنامەی لوبانی فەرەنسی لە شیکارێکیدا ھۆکاری گرنگیدانی لیژنەی مەرکەزی ئاسایشی نەتەوەیی ئەڵمانی بە قورئان روون دەکاتەوە.

ڕۆژنامەکە ئەوە دەخاتە روو کە ھیتلەر ویستویەتی بزانێت دوای پێغەمبەری ئیسلام پێغەمبەری دیکە دێت یان نا، وە مەبەستی ئەوە بووە خۆی بکاتە پێغەمبەر بۆ ئەوەی شوێنکەوتوانی خۆی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ئەفریقا زیاد بکات و بەکاریان بھێنێت.

ڕۆژنامەکە شیکارەکەی لە سەر کتێبێکی مێژونوسی بەریتانی دەیڤد مۆتادیێل ئەنجام داوە بە ناونیشانی
Muslims and the Nazi War Machine موسولمانان و ئامێری جەنگی نازیەکان، کە تێیدا دەرکەوتووە هیتلەر ویستوویەتی لە بارەی ئیسڵام بزانێت.

Back to top button