په‌رله‌مانتارێكی پارتی: غروریه‌ت به سیاسه‌ت ناكه‌ین
زانا مه‌لا خالید رایگه‌یاند: ئێمه ده‌مانتوانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكه‌ین و یاساكه تێپه‌رێنین، لێره‌وه ئێمه ته‌ئیكد ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانین كه خاوه‌نی 45 كورسی په‌رله‌مانین.
په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رنامه‌ی دیڤچوونی كوردستان تیڤی كه تایبه‌ت بوو به دانیشتنه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رێوه‌چوو رایگه‌یاند: ئێمه ده‌مانتوانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكه‌ین و یاساكه تێپه‌رێنین، لێره‌وه ئێمه ته‌ئیكد ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانین كه خاوه‌نی 45 كورسی په‌رله‌مانین بۆیه خوروریه‌ت به سیاسه‌ت ناكه‌ین هه‌موو كات حه‌زمان له رێككه‌وتن بووه، به هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانی له‌سه‌ر پێكه‌وه تێپه‌رێنین.
بریاروابوو ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرێت، له‌م باره‌یه‌وه زانا مه‌لا خالید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئێمه چه‌ند پێش رۆژێك پێشنیاری پرۆژه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم تا نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور به واژووی 68 په‌رله‌مانتار پێشكه‌ش به ده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان كرد، له كۆی 16 فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان 12 فراكسیۆن به‌شداربوون له پێشكه‌ش كردنی ئه‌م پرۆژه یاسایه.
به‌پێی په‌یڕه‌وه‌ی په‌رله‌مان پرۆژه‌كه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مان كرا، خرایه به‌رنامه‌ی كار‌و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا ئه‌مرۆش خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ كرا، به‌ڵام به‌پێی موباده‌ره‌یه‌كی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان وا بینرا لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ره‌و رێككه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێن، به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بۆیه ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی پارتی نه‌مانویست ئاراسته‌كه به‌رێدا بڕوات، حه‌زمان كرد بگه‌ینه رێككه‌وتن.
زانا گوتیشی: فراكسیۆنی پارتی پشتیوانی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد.
هه‌روه‌ها ئێمه نه‌مانویست ته‌جروبه‌ی 23ی حوزیران و 19ی ئاب دووباره بكه‌ینه‌وه، بێگومان ئێمه ده‌مانتوانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بكه‌ین و یاساكه تێپه‌رێنین، لێره‌وه ئێمه ته‌ئیكد ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانین كه خاوه‌نی 45 كورسی په‌رله‌مانین بۆیه خوروریه‌ت به سیاسه‌ت ناكه‌ین هه‌موو كات حه‌زمان له ئاشتی بووه، هه‌موو ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه هه‌رده‌م پێكه‌وه پرۆژه یاساكان تێپه‌رێنین.
زانا مه‌لا خالید گوتیشی: ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌موو فراكسیۆنه‌كان و پێكه‌وه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ربكه‌ین.