وه‌زاره‌تی ناوخۆ: به‌هیچ جۆرێك نابێت ئۆتۆمبێله‌ حكومییه‌كان ببرێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایده‌گه‌ێنێت، سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌ حكومییه‌كان لۆگۆیه‌كی تایبه‌تیان لێده‌درێت و به‌هیچ جۆرێكیش نابێت ئۆتۆمبێله‌ حكومییه‌كان ببرێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، به‌ڵكو له‌دوای كار ده‌بێت له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كاندا رابگرێن.

د. سامی جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌ حكومییه‌كان لۆگۆیه‌كی تایبه‌تیان لێده‌درێت و ئه‌مڕۆش ده‌ست به‌وكاره‌ ده‌كه‌ین و لۆگۆ له‌ چه‌ندین ئۆتۆمبێل ده‌ده‌ین، دواتریش سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌ حكومییه‌كان ئه‌و لۆگۆیه‌یان لێده‌درێت.

گوتیشی: به‌هیچ جۆرێك نابێت ئۆتۆمبێله‌ حكومییه‌كان ببرێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، به‌ڵكو له‌دوای كار ده‌بێت له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كاندا رابگرێن.

سه‌رچاوه‌ / رووداو

 

Back to top button