بزانە لە ماوەی مانگێك چەند كەس لە موسڵ ئاوارە بووە
خواكوڕك
لە سەرەتای دەست پێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵەوە تاكو ئێستا
كە لە 17ی تشرینی یەكەمی رابردوو دەستی پێكرد, زیاتر لە 79 هەزار كەس ناچاربوونە ماڵەكانیان جێ بهێڵنو روو لە هەرێمی كوردستان بكەن.
بە پێی راپۆرتێكی رێكخراوی مانگی سووری عێراقیی كە بڵاوكراوەتەوە تێیدا ئاماژە بەوەكراوە كە لە سەرەتای دەست پێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترڕۆڵكردنەوەی مووسڵەوە تاكو ئێستا كە ماوەی یەك مانگە ئەو ئۆپەراسیۆنە دەستی پێكردووە، 79 هەزار و 192 كەس ناچاربوون ماڵەكانیان جێبهێڵن و روو لە هەولێر، دهۆك و كەمپەكانی دەوروبەری شاری مووسڵ بكەن.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە تەنها لە ماوەیی 24 كاتژمێری رابردوو هەزار و 500 كەس لە باكوور و رۆرهەڵاتی مووسڵەوە كۆچیان كردووە و ئاوارەبوونە.