یەكیتی: دژی بڕینی مووچەی بندیوارەكانین
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند، پڕۆژەی چاكسازی، پڕۆژەی پارتی دیموكراتی كوردستانە، کە لە خولی ڕابردووی پەرلەمان نەتوانراوە دووبارە پەسەند بكرێتەوە،
بەھمەن کاکە عەبدوڵا پەرلەمانتاری پارتی دەشلێت: “لەبەر ئەوەی پڕۆژەی چاكسازی ڕەھەندی نیشتمانیی ھەیە، پارتی دەیەوێت ھەموو فراكسیۆنەكان تێیدا بەشدار بن و پێكەوە بە تەوافوق دەنگی لەسەر بدەن، کە لەم خولەی پەرلەمان لە ئەولەویەتی كارەكانی ئێمەیە”.
بەڵام زیاد جەبار، پەرلەمانتاری یەکێتی، ئەندام لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رای گەیاند، ئەوان لهگهڵ پێداچوونهوه و رێكخستنهوهی لیستی موچهخۆراندان، نهك بڕینی مووچه، گوتی: “بڕینی مووچە کە دەوترێ 70 هەزار کەس دەگرێتەوە، پڕۆژەی لایەنێکە، ئێمە لەگەڵیدانین، بەڵام پشتیوانی و پشتگیری لە پڕۆژەی چاکسازی دەکەین و دەنگی پێ دەدەین”.
ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، ئاشكرای كردبوو كە لەگەل پارتی رێككەوتوون مووچەی زیاتر لە ٧٠ ھەزار كەسی نا شایستە ببڕن.