لە سەهۆڵەكەی سلێمانی دەستڕێژی گولە لە هاووڵاتییەك كرا
لە كافتریایەكی شەقامی سەهۆڵەكەی سلێمانی كەسێك تەقەی لە هاوڕێیەكی كرد و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەك لە سلێمانی ڕایگەیاند، كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند هاوڕێیەك لە كافتریایەكی شەقامی سەهۆڵەكە (شەقامی سالم) لەسەر مامەڵەی ئۆتۆمبێل بۆتە دەمەبۆڵەیان و بەبێ ئەوەی شەڕ لەنێوانیاندا ڕووبدات یەكێكیان تەقەی لە هاوڕێیەكی كردووە و چەنگ گولەیەكی پێوەناوە.
ڕاشیگەیاند، ئەو هاووڵاتییەی گولەكانی بەركەوتووە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.