ئاسایشی ھەولێر دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە

بەرپرسی هۆبەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی هەولێر، ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو دەنگۆیە دا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو بووەتەوە، گوایە مین لە سەر شەقامێکی سەرەکیی هەولێر پووچەڵ کراوەتەوە.

کەمێک لەمەوبەر، موقەدەم سەباح خدر، بەرپرسی هۆبەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: ”لەلایەن ھاووڵاتییانەوە ئاگادار کرایەوە لەبوونی تەنێکی گوماناوی لە لێواری شەقامێک، تیمەکانی ئێمەش چوون بۆ شوێنەکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو تەنە“.

ڕوونیشی کردەوە کە لە ئەنجامی پشکنیندا بۆیان دەرکەوتووە کە تەقینەوە نییە، بەڵکوو ”تەنیا شتێکی نامۆ بووە“. گوتیشی: ”برادەرانی ئێمە چارەسەری ئەو شتە نامۆیەیان کرد بە گرتنەبەری رێکار لەو شوێنەدا، واتە بە بێ ئەوەی زیانی ھەبێ، چارەسەر کرا“.

Back to top button