کازم حەجاج: له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆك بارزانی و عادل عهدولمههدی چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرا ده‌كات
چاودێری سیاسی عه‌ره‌بی له کازم حەجاج به ماڵپه‌رێكی عێراقی راگه‌یاندووه”سەرۆک بارزانی لە بەغداوە، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێناوە و توانیویەتی ئیرادەی هێزە سیاسییەکانی عێراق دەستەمۆ بکات، هه‌روه‌ها دهشلیـ”ئێستا کە عادل عەبدولمەھدی لە لوتکەی دەسەڵاتە لە عێراق، خاوەنی پەیوەندییەکی تایبەتە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لەو کاتەی وەزیری نەوت بوو، ئەو نەرمی نواندنەی پێشکەشی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد، لە بارەی بودجە و وازهێنانی نانەوەی کێشە لەبەردەم هەناردەکردنی نەوتی کوردستان”.
هه‌ر له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه نوێیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌و چاودێره‌ی سیاسیه باس له‌وه ده‌كات” كه‌پارتی دیموکراتی کوردستان، بوونی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە هەلێک دەبینێت بۆ وەبەرهێنان و دەیەوێت بۆ بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان بیقۆزێتەوە، هه‌روه‌ها ئه‌و چاودێره سیاسیه كه كه پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراقه دژی گه‌لی كوردستان، نایشارێتەوە کە دەسەڵاتی ئێستای بەغدا هاوشێوەی سەردەمی حەیدەر عەبادی و نووری مالیکی نییە”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”بارزانی بە سەرکەوتنێکی کاریگەر لە دەستوور و بودجە و دەستکەوتی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، گەڕایەوە هەرێمی کوردستان”. هەروەها دانی ناوە کە سەرۆک بارزانی لە دەستەمۆکردنی ئیرادەی هێزە سیاسییەکانی عێراق سەرکەوتوو بووە، ڕوونیشی کردووەتەوە، عادل عەبدولمەهدی هەوڵ دەدات سەرجەم لایەنەکان ڕازی بکات”.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی به‌غدای كرد بۆ پاڵپشتی له بوونی به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عادل عه‌بدولمه‌هدی و توانی لاپه‌ره‌یه‌كی تر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق هه‌ڵداته‌وه، له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌شی دا بۆ به‌غدا له هه‌ولێر سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، كه ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له 6 مانگی داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت”.