ناوه‌ندێكی ستراتیژی ئه‌مریكا:سه‌ربه‌خۆی كوردستان نزیك یان دوور له‌ لاپه‌ره‌ی ریفراندۆمی 25ی 9ی 2017 دایه‌

له‌ راپۆرتێكی توێژینه‌وه‌دا له‌باره‌ی دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا ناوه‌ندی ستراتیژی و لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ واشنتۆن ده‌رباره‌ی ئاسایی بوونه‌وی په‌یوه‌نده‌یه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا، به‌ په‌یوه‌ندی به‌هێزی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك بارزانی پێناسه‌ كراوه‌، ئاماژه‌ به‌ ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ به‌خواستی واشنتۆنیش ده‌بینێت”.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ناوه‌ندی ستراتیژی و لێكۆلینه‌وه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی له‌ واشنتۆن، ئاشكرا ده‌كات، كه‌ رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ عێراق به‌زیانی زۆر گه‌وره‌ به‌سه‌ر به‌غدا دا شكاوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی به‌كار هێنانی چه‌ك له‌دژی پێشمه‌رگه‌، له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام به‌راپۆرت ده‌وڵه‌تانی له‌وه‌ ئاگادار ده‌كرده‌وه‌ كه‌ به‌غدا هێز دژی كورد به‌كار ده‌هێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی عێراق له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجامی دا پشتراستكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوو كه‌ ئه‌مه‌ش زیانی زۆری به‌ به‌غدا گه‌یاندووه‌، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی له‌و به‌شه‌ی كه‌ به‌غدا بیه‌وێت چه‌ك بكرێت”.

هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كات و ده‌ڵێت سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌ ناده‌ستووری ناوزه‌ندی كردووه‌، به‌ڵام دادگایی فیدراڵی عێراقی نه‌یتوانیوه‌ به‌نایاسایی بیناسێنێت، بۆیه‌ دادگایی فیدراڵی له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و گفتوگۆیه‌ی كۆتایی پێ هێنا كه‌ نایاساییه‌ یان نا، چونكه‌ له‌دواین راپۆرتی دادگایی فیدراڵی دا ئاماژه‌ به‌ نایاسایی بوونی ریفراندۆم ناكات، كه‌وایه‌ ریفراندۆمه‌كه‌ نه‌توانراوه‌، به‌ نایاسایی بناسێنرێت، هه‌رچه‌ند له‌لایان ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆمه‌كه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌”.

ناوه‌ندی ستراتیژیه‌كه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها له‌ راپۆرته‌كه‌دا رووداوه‌كانی ریفراندۆم و دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌زیانێكی گه‌وره‌ی یاسایی به‌سه‌ر به‌غدا ده‌بینێت، به‌وه‌ی به‌غدا بێ گوێدانه‌ ده‌ستوور و یاسای فیدراڵی ئه‌و وڵاته‌ هێزی به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان به‌كار هێناوه‌، هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ستراتیژیه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌رووی یاسا و مافی چاره‌ی خۆنووسین به‌ركاره‌ چونكه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌، خواستی كوردیش بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌رده‌وامه‌”.

دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی 25ی 9ی 2017 حكومه‌تی عێراق به‌هاوكاری به‌شێك له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چه‌ندین ناوچه‌ی وه‌ك ” كه‌ركووك و خانه‌قین و دووزخورماتوو و شنگال و زومماری له‌ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌به‌كار هێنانی سوپا ده‌رهێنا”.

Back to top button