بهخستنه لیستی تیرۆری سوپای پاسداران حزبهكانی رۆژههڵاتی كوردستان چی دهلێن
مستهفا مهولودی سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان(حدك) له پاش خستنه لیستی تیرۆری سوپای پاسداران رایدهگهێنێت”دەمێکە ڕەفتار و کردەوەکانی سوپای پاسداران ڕەفتارێکی تیرۆرستانەیە بۆیە ئەوان کردەوەکانی سوپای پاسداران بە گشتی لە پەیوەندی لەگەڵ هێرش و رەفتاری دڕندانە مەحکوم دەکەن، لایان وایە سوپای پاسداران مادام کارکردن و کاریگەری زۆری لەسەر هەموو مەوقعیەتی سیاسی و ئابوری و سەربازی ئێران لە ناوچەکەدا هەیە زۆر ئاساییە ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمەریکا کاریگەری زۆری لە ناوچەکەدا ببێت و تەنانەتە ڕەنگە گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا زورتر بکات”.
له دیمانهیهكی دا لهگهڵ دهنگی ئهمریكا بهشی كوردی سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان(حدك) دهشلێـ” فشاری جۆراوجۆری سیاسی و سەربازی و ئابوری لە سەر هەرکام لە بەشەکەکان و پێکهاتەکانی ئێران فشار دەخاتە سەر حکومەت و کاریگەری بەسەر ژیانی خەڵکی ئێران دەبێت و مەجالی زیاتر و باشتر دەرەخسێنێت بۆ ئۆپۆزسیۆن ، فشار بۆ سەر سوپای پاسداران دەتوانێت دەرفەتێک دروست بکات. ئەم دەرفەتە بزوتنەوەی سیاسی کورد و هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران و ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێرانیش دەتوانێت کەڵکی لێوەربگرێت، گوشارێک دروست دەکات کە خەڵکی کوردستان زورتر بێنە مەیدان بۆ خەبات و کاریگەریشی لەسەر کارو چالاکی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت، ههروهها سەبارەت بەوەی تا چەندێک کاربەدەستانی ئەمەریکایی دەتوانن بەمە ڕێ لە دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی بگرن دەڵێت ” بە نەزەری من زور، چوون ئەو دەڵێت سوپای پاسداران و هەر جهەت و عامل و کەسێکی کە لەگەڵ سوپای پاسداران هاوکاری دەکات دەکەوێتە ئەم خانەیە سوپای پاسداران لە هەموو جومگەکانی سیاسی و ئەمنی هەتا ئابوری کاریگەری هەیە مادام وایە ئەگەر ئەو بڕیارە بکەوێتە حاڵەتی جێبەجێکردن لە هەموو نوقتەکان لە عێراق و سوریا و یەمەن دەتوانێت کێشەی گەورە بۆ ئێران دروست بکات و کاردانەوەی جۆراوجۆری لێدەکەوێتەوە.”
لهبارهی لێدوانهكانی بهرپرسانی ههرێم لهسهر بوونی بنكه و بارهگاكانی حزبهكانی رۆژههڵاتی كوردستان سكرتێری گشتی حدك دهشلێـ”ئێمە لە پێشدا هەر جموجوڵ و خەباتێک کە دەیکەین هەڵیدەسەنگێنین بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی سیاسی ناوچەکە لێکی دەدەینەوە ، ئەو کاتەی کە جموری ئیسلامی هێرشی کرد و مۆشەکی پێوەناین کە هەشت مانگ لەمەو پێش بوو لە ڕاستیدا بە فیعلی چالاکیەکی مەیدانی پێشمەرگانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەبوو حیزبی دیموکرات و پێشمەرگەکانی وەکو ڕاگەیاندن و ڕێکخستن و تەشکیلاتی و ڕەوشەنگەری و پشتیوانی لە خەباتی جەماوەری ئەمە بەردەوام دەبێت و ئەگەر بڕیار بێت ئەو بارۆدوخەی کە تازە خەریکە دروست بێت و جدی بێت و فەزا دروست بکات بۆ جۆرێکی دیکە لە تێکۆشان زور ئاساییە ئەو کات تێکۆشانی حیزبی دیموکراتی کوردستانە حیزبەکانی دیکە، بە نەزەری ئێمە قۆناغێک دەچێتە پێشێ و دەتوانێت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاریگەری و دیاربوونی زیاتر بێت”.
ههروهها لهبارهی بهربهستهكانی حزبهكانی رۆژههڵاتی كوردستان، سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان گووتی زۆر ئاساییە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندیەکانی دێرینی کە لەگەڵ حکومەتی ئێران هەیانە بەلەبەرچاوگرتنی سنوورێکی زوری کە هەیانە پەیوەندیەکی زوری ئابوری وبازرگانی و ئەمنی لەناوچەکە هەیە حساب بۆ پەیوەندی سیاسی لەگەڵ ئێران دەکەن و زوریش ئاساییە مومکینە ئیجازەی ئێمە یان هێزێکی دیکە نەدەن لە وڵاتی خویانەوە ئەمنیەتی وڵاتێکی دیکە وە خەتەر بخرێت ئێمە ئەوە درک دەکەین بۆیە چاڵاکی پێشمەرگانەی حیزبی دیموکرات لە هەرێمی کوردستان و ناوچەی هەرێمی کوردستان نابێت و ئەگەر بڕیار بێت ببێت لە ناوخۆی ئیران دەبێت هەرێمی کوردستان بۆ بەشی خەدەمات و ئەمنیەت و ژیان و کۆمەکی بنەماڵەکانمان کۆمەک دەکات بەڵام بۆ ئەوەی ئێمە چوون خەبات بکەین و چ سیاسەتێک بگرینە پێش نە ئەوان دەخالەتێک لە کاری ئێمەدا دەکەن و نە دەخالەتێکیان کردووە و نە دەتوانن کاریگەریەکی واشیان لەسەر جۆری فەعالیاتی ئێمە هەبێت بەڵام ئێمە قەتعەن لە خەباتی چەکداری و پێشمەرگانەدا بارۆدوخی هەرێمی کوردستان هەم لە ناحیەی سیاسی و ئابوری و ئەمنیەتی لەبەرچاو دەگرین”.