بەرهەم ساڵح لە ماڵەكەی خۆی لەبەغدا خۆی لە جوتیاران شاردەوە, جوتیاران شەوی رابردوو تا بەیانی لەبەردەم ماڵەكەی خەوتن

 

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق لە رووی یاسایی پابەند كرا پارەی سێ‌ ساڵی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردسان بدات بەڵام تا ئێستا پارەكەیان نەداوە, بۆ داواكردنی مافەكانیان ژمارەیەك جوتیاری كوردستان سەردانی بەغدایانكرد, داوایانكرد بەرهەم ساڵح ببینن بەڵام ئامادە نەبوو پێشوازیان لێبكات.
جوتیارێكی كوردستان كە بە نرخی 179 ملیۆن دینار گەنمی بە عێراق فرۆشتووە ئێستا لە بەغدایە نایویست ئاماژە بە ناوەكەی بكەین بە خواكوڕكی راگەیاند:” ئێمە 31 جوتیاری هەرێمی كوردستانین كە لە ساڵەكانی 2013-2014-2015 گەنممان بە حكومەتی عێراق فرۆشتووە بەڵام تا ئێستا یەك دیناری پێنەداوین, هاتووین بۆئەوەی ناڕەزایەتی خۆمان بگەیێنینە دەسەڵاتدارانی عێراق”.
ئەو جوتیارەی كوردستان گوتیشی:” دوومانگ بەر لە ئێستا لە رێگای داگا سكالامان تۆماركرد, دادگا لە بەرژەوەندی ئێمە بڕیاریدا, بەڵام حكومەت پێماندەڵێت پارەمان لە كابینەی رابردوو خەرج كردووە جارێكی تر خەرجی ناكەینەوە.
ئەو جوتیارە گوتیشی:” هەموو جوتیارەكان گوتمان سەردانی بەرهەم ساڵح دەكەین كە بە نوێنەرایەتی كورد سەرۆك كۆمارە, بەڵام رێگا نەدرا چاومان بە بەرهەم ساڵح بكەوێت, ئێمەش لە بەغدا شەو چوینە ماڵەكەی بەرهەم ساڵح دوای ئاگاداركردنەوەو ناردنی نوێنەرمان بۆ لای ئامادە نەبوو گوێمان لێبگرێت و لانی كەم وەك كوردێك شەو جێگامان بۆ بكاتەوە, بەڵام ئامادەی ئەوەی تیانەبوو ئێمەش بۆ ئەوەی شەرم بیگرێت ئەگەر شەرم بكات وەك هەڵوێست وەرگرتنێك لەبەر دەرگای ماڵەكەی خەویتن.

Back to top button