لاشەی سەربازێکی عیراقی وونبـوو لافاوەکەی ئێران هێنایەوە
بەڕێوەبرایەتی خۆجێیەتی شاروچکەی فەجر لە باکووری شاری زی قار ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند لاشەی سەربازێکی عیراقی وونبوو لافاوەکەی ئێران بەرەو ووڵاتی خۆی هینایەوە.
زوهێر کامل سەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێیەتی شاروچکەی فەجر گوتی خەڵکی شاروچکەکە لاشەی سەربازێکی ونبووی شەڕی عیراق و ئێرانیان دۆزیەوە بەناوی ” عەبدولئەمیر حاجی جەبار جادری ” کە لە ساڵی 1982 وون بـبوو و لافاوەکەی ئەو دواییانەی ئێران بەرەوووڵاتی هینایەوە.
ئـەو سەربازە پێش 37 ساڵ بەر لە ئێستا لە جەنگی 8 ساڵەی عیراق – ئێران وون بـووە و لافاوەکەی ئێـران بەرەو ناوچەی مەشرەح لە شاری عیمارە هیناوە و لە ملـوانکە سەربازیەکەی ملــی توانرا ناو ونیشانی وەربگیرێت.