سەركردیەكی حزبە كۆنەكەی بەرھەم ساڵح دەستی لەكار كێشایەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی هاوپەیمانییەکەی کردووە بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەو حزبە ڕاگەیاند.

د. موئمین زەڵمی، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی هاوپەیمانی و ئەنجومەنی سیاسی ئەو حزبەی کردووە، بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی لە هاوپەیمانی نیشتمانی ڕاگەیاند.

ئەندامەکەی هاوپەیمانی نیشتمانی ڕایگەیاندووە، “لە ئەمڕۆ 2 شەممە، 29ی نیسانی 2019ەوە من هیچ پەیوەندییەکی ئۆرگانیم بە هاوپەیمانیی نیشتمانییەوە نامێنێت و دەستلەکارکێشانەوەی خۆم بە فەرمی رادەگەیەنم”.

 

ھاوپەیمانی نیشتیمانی لەلایەن بەرھەم ساڵح دامەزرا، لە بانگەشەی ھەڵبژارندا گوتی”مرۆڤ دەبێت حورمەتی ھەبێت، چوون حزبەكەم ھەڵدەوەشێنمەوە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق” بەلام بەھۆی تموحی بۆ سەرۆككۆماری حزبەكەی جیھێشت و گەڕایەوە ناو یەكێتی.

Back to top button