عەبدولڕەزاق شەریف: بێ رەچاوكردنی گشت پرەنسیپە دەستووری و یاساییەكان دورخستنهوهم له میدیاكانهوه بیست
عەبدولڕەزاق شەریف رونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه و رایگهیاند، “بێرەچاوكردنی گشت پرەنسیپە دەستووری و یاساییەكان، گشت عورفە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەخلاقییەكان، وەكو هەر هاووڵاتییەك هەواڵی دوورخستنەوەم لە بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیاندنەكانەوە بیست”.
عەبدولڕەزاق شەریف، رێكخەری پێشووی ژووری رۆژنامەوانی گۆڕان كه ئهمڕۆ خانهی راپهڕاندن بڕیاری دروخستنهوهی دا له روونكردنهوهیهكدا رایگهیاند، “بەندە لە تەمەنی كاری سیاسی خۆمدا، لەچوارچێوەی پەیڕەو و دەستووری رێكخراوەیدا، هەمیشە بە ئەركی خۆمەوە پابەندبووم و لە هەر ئۆرگانێكدا كارم كردبێت، بەگژ دیاردە دزێوو ناشیرینەكاندا چوومەتەوە و باجەكەشیم داوە، ئەو بڕیارەی گرووپێكی خانەی راپەڕاندنیش كاردانەوەی هەڵوێستەكانم بووە و شانازی پێوە دەكەم”.
دەقی روونکردنەوەکەی
روونكردنەوەیەك لە (عەبدولڕەزاق شەریف)ەوە
بێ رەچاوكردنی گشت پرەنسیپە دەستووری و یاساییەكان، گشت عورفە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەخلاقییەكان، دوای كۆتایی كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی لە ئێوارەی 28/4 دا، بەیانی رۆژی دواتر وەكو هەر هاووڵاتییەك هەواڵی دوورخستنەوەم لە بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیاندنەكانەوە بیست.
ئەوەی لەمڕۆدا پێویستی وتن بێت، تەنیا ئەم خاڵانەیە و لە ئایندەیەكی نزیكدا، بۆ هەریەكە لەوانە بەبەڵگەوە درێژەو وردەكاری دەخەمەڕوو.
یەكەم: بەلاڕێدابردنی بزووتنەوەی گۆڕان و دووركەوتنەوەی لە گشت پرەنسیپەكانی نەوشیروان مستەفا و دژایەتیكردنی كەسایەتی و ژیان و تێكۆشان و بیر و روانینە سیاسییەكانی ئەو زاتە.
دووەم: برەوپێدانی گەندەڵی ماڵی و ئیداری و ئەخلاقی و گلان لە سەفەقاتی بازرگانی بەدگومانو ناڕون.
سێیەم: نەمانی سادەترین پابەندبوون بە كاری دەستووری و رێكخراوەییو عورف و ئەخلاقی سیاسی و هاوڕێیەتی، لەبری كاركردن بە گیانی كۆنەقین و پاراستنی بەرژەوەندی تاك و گرووپی جیاجیا.
بەندە لە تەمەنی كاری سیاسی خۆمدا، لەچوارچێوەی پەیڕەو و دەستووری رێكخراوەیدا، هەمیشە بە ئەركی خۆمەوە پابەندبووم و لە هەر ئۆرگانێكدا كارم كردبێت، بەگژ دیاردە دزێوو ناشیرینەكاندا چوومەتەوە و باجەكەشیم داوە، ئەو بڕیارەی گرووپێكی خانەی راپەڕاندنیش كاردانەوەی هەڵوێستەكانم بووە و شانازی پێوە دەكەم، چونكە دوای مردنی نەوشیروان مستەفا، ئەو ئەركەی سەرشانی خۆم و هاوڕێكانم قورستر بووە، نە یەكەم كەس و نە دوا كەس دەبم لەو بەگژاچوونەوە و تەسفیەكردنە.