ئەگەر ھەیە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ھەڵوەشێندرێتەوە
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ناكۆكی نێوان لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، سه‌ریكێشاوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه. وه‌ك ئه‌وه‌ی نوێنه‌رێكی كورد باسی ده‌كات.
دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ته‌وه‌رێكدا تاوتوێی پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كات.
ئه‌و دانیشتنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه وه‌ك به‌شێك له لێكه‌وته‌كانی نوقم بوونی قهیاغهكهی مووسڵ داده‌نرێت، كه ده‌یان هاووڵاتی به هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به هۆی رووداوی قهیاغهكهوه، بڕیاریدا پارێزگار و دووجێگرهكهی له كار دوور بخاته‌وه.
121 نوێنه‌ر، داوایه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران كرد و تێیدا داوایان كردووه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و له 24ی ئازاری رابردووه‌وه فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نه‌كه راسپێردراوه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و داواكارییه‌ی نوێنه‌ران.
هه‌ڵوێستی ئه‌و نوێنه‌رانه دوای ئه‌وه هات له 21ی ئازار/ مارسی رابردوو، قهیاغێك له ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری رووباری دیجله نوقم بوو و له ئه‌نجامدا زیاتر له 200 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
پهبەپێی زانیاریەكان، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌یه‌وێت به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگار، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.