ئومێد خۆشناو: كێشەمان لەگەڵ هیچ ناوێك نیە هەر كاندیدێك یەكێـتی بۆ سەرۆكی پەرلەمان دیاری بكات دەنگی پێدەدەین
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێـتی نیشتمانی كوردستان رێككەوتنی نێوانیان واژۆكرد بۆ پێكهێنانی حكومەت, سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات, یەكێتی هەر كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان كانید دەكات لاریان لەسەری نیە و دەنگی پێ دەدەن.
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاندووە: فراكسیۆنەكەیان پابەندی ئەو رێككەوتنە دەبێت، كە پارتی لەگەڵ یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ ئیمزای دەكات.
هەروەها جەختیش دەكاتەوە، پارتی چاوەڕێی فراكسۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە و هەر كات یەكێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دیاری كرد، سەرۆكی ئێستای پەرلەمان دەست لە كار دەكێشێتەوە و ئامادەن دەنگی پێ بدەن.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: كێشەیان لەگەڵ هیچ ناوێك نییە و یەكێتی ئازادە كێ بۆ ئەو پۆستە كاندید دەكات.