سروە عەبدلواحید رایكرد و كوردستانی بەجێهێشت

 

دوای ئەوەی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو كێشە كەوتە نێو جولانەوەی نەوەی نوێ‌ كە شاسوار عبدلواحیدی برای سروەیان بەوە تۆمەتباركرد, دەسەڵاتەكانی سەرۆكی حولانەوەكە لە بەرژەوەندی خۆی و بنەماڵەكەی بەكار دەهێنێت, بە جۆرێك سروەی خوشكی كردۆتە بەر پرسێكی باڵای نێو جولانەوەكە, تا دواجار ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایەتی ئەندامانی ئەو جولانەوەیە و چەند بەر پرسێكی جولانەوەكە, بۆ بێدەنگكردنینان لە ژێر چاودێری سروە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرتەی ڤیدیۆی نەشیاو(رووت) لە چەند پەرلەمانتارێك كراوە.
خواكوڕك زانیویەتی لەسەر سكالای پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێو داواكاری گشتی سلێمانی هێزە ئەمنیەكان بۆ چەند جارێك هەڵدەكوتنە سەر ئۆفیسی سەرەكی نەوەی نوێ‌, هەر جار ژمارەیەك كەسیان لە نێو ئۆفیسەكەی شاسوار عەبدولواحید دەستگیركردووە كە هەڕەشەكانیان ئەنجامدابوو.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) سروە عەبدولواحید لە پشت ئەو هەڕەشانەوە بووە, بۆیە بە پێی دان پێدانانی خاوەنی ئەو ژمارەیەی هەڕەشەی لە پەرلەمانتار (شادی نەوزاد) كردووە, بە فەرمانی سروە كارەكەی ئەنجامداوە, تەنانەت پێی گوتووە ئەگەر نامە نەنێریت, ناهێلم تەنها یەك دەقەی دیكە لە نێو جولانەوەكە بیت.

سەرچاوەی زانیارەیەكان رایگەیاند:” هێزە ئەمینەكان بۆ دوو جار هەڵیانكوتاوەتە سەر ئۆفیسی نەوەی نوێ‌ بە مەبەستی دەستگیركردنی سروەی خوشكی شاسوار, بەڵام سروە لە رێگای ئۆتۆمبێل رایكردۆتە بەغداو داوای هاوكاری لە نوری مالیكی كردووە كە كێشەكانی بۆ چارەسەر بكات.

Back to top button