پێش جەژنی رەمەزان كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەست بەكاردەبێت
دوای ئەوەی پێشوتر پارتی لە گەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و ئەمڕۆش لە گەڵ یەكێـتی نیشتمانی كوردستان رێككەوتنیان واژۆكرد لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان, وا بڕیارە چوار شەممەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان بە پێشنیازی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوەو پەرلەمانتارێكیش ئاشكرای دەكات پێش جەژنی رەمەزان كابینەی نوێی پێكدەهێنرێت.
ئایدن مەعروف، سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی رایگەیاندووە:” سازانی لایەنەكان گرنگەو پێشبینی دەكات، پێش جەژنی رەمەزان كابینەی نویی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنرێت, لیژنەی یاسایی پێشنیازەكەی یەكێتی بۆ زیادكردنی جێگرێك جێگیركردووە و رادەستی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە.
بە كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، قۆناخێكی گرنگی پێكهێنانی حكوومەت كۆتای دێت و دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێویستە لە ماوەی 30 رۆژدا كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوی، پرۆپۆزەڵی كابینەكەی بێنێتە پەرلەمان.