وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاگادارییه‌ك ئاراسته‌ی قوتابیانی پۆلی 12 ده‌كات

له‌ ئاگاداری نامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند زانیارییه‌ك ئاراسته‌ی قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت: ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌ 3 وانه‌ كه‌وتوون ده‌توانن به‌شداری له‌ تاقی كردنه‌وه‌كان بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌ێنێت: هه‌ر قوتابییه‌ك یه‌ك بابه‌تی یان دوو بابه‌ت بێت، پێویسته‌ مامه‌ڵه‌ی یه‌ك بابه‌تب و دوبابه‌تی له‌ په‌روه‌رده‌كه‌ی خۆی كردبێت، ئه‌گه‌رنا ناتوانێت به‌شداری له‌ تاقی كردنه‌وه‌كانی وزاری بكات و بۆ ساڵی ئاینده‌ش ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م وانه‌كان تاقیكردنه‌وه‌ بكاته‌وه‌

له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئاگاداری نامه‌كه‌دا هاتووه‌: هه‌ر قوتابییه‌ك 2 ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك تاقی كردنه‌وه‌ی وزاری ئه‌نجام بدات و ده‌رنه‌چێت، ئه‌وا سه‌رپشك ده‌بێت له‌وه‌ی ساڵی سێیه‌م بچێته‌ قوتابخانه‌ی ئێواران یان به‌ شێوه‌ی ده‌ره‌كی تاقی كردنه‌وه‌ی وزاری ئه‌نجام بدات.

1

Back to top button