کۆبونەوەیەک ئێرانیەکان دەترسێنێت

 

بە گووتەی شەش کەس لە بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا ، جۆن بۆڵتۆن ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ، حەفتەی رابردوو لە کۆبوونەوەیەکی دەگمەندا لە گەڵ بەرپرسانی ئەمنی و ئاسایشی ، دیپلۆماتکاران و ڕاوێژکارانی سەربازی کۆشکی سپی لە ناوەندی ( سی ئای ئەی ) سەبارەت بە ئێران قسەیان کردووە .
بە پیی هەواڵی تیڤی ( ئێن بی سی ) لەم کۆبوونەوەدا کە کاتژمێر 7 بەرەبەیان ، ڕۆژی دووشەممە 29 ی ئاپریل / 9ی بانەمەڕ بەرێوە چووە ، جینا هێسپیل ، بەریوەبەری ( سی ئای ئەی ) ، پاتریک شاناهان سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگری ، ژێنڕاڵ جۆودانفورد سەرۆکی ناوەندی هێزەجەکدارەکان و مایک پۆمپیئۆ وەزیری دەرەوە و دان کوواتس بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی تەیدا بەشدار بوون .
ئێن بی سی : کۆبوونەوەکانی تایبەت بە ئاسایشی و تەناهی نەتەوەیی یان لە ژووی عەمەلیات یان لە کۆشکی سپی بەرێوە دەچێت .هەربۆیەش ئەم کۆبوونەوە زۆر جیاوازو دەگمەن بووە .

Back to top button