توركیا رێگانادات كەس و كاری ئۆجەلان چاویان بە ئۆجەلان بكەوێت
دوای ئەو گۆشەگیری یەی كە حكومەتی توركیا چەند سالێكە رێگانادات كەس چاوی بە ئۆجەلان بكەوێت, ئەمڕۆ كەس وكاری ئۆجەلان داواكاری بینینیان ئاراستەی حكومەتی توركیا كرد, بەڵام داواكەیان لەلایەن داواكاری گشتی بورسا رەتكرایەوە.
محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، بە مەبەستی بینینی براكەی سەردانی داواكاری گشتی كۆماری لە شاری بورسا كرد.
هاوكات كەسوكاری سێ زیندانی دیكەی ئیمراڵی سەردانی داواكاری گشتی كۆمارییان لە شاری بورسا كرد بۆ ئەوەی رێگەیان پێبدرێت رۆڵەكانیان لە زیندان ببن.
بەڵام داواكاری گشتی بورسا داواكاری محمەمەد ئۆجەلان و سێ كەسەكەی دیكەی رەتكردوە.
هەفتەی رابردوو دوای هەشت ساڵ حكومەتی توركیا رێگەی بە پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دا سەردانی ئیمرالی بكەن و ئۆجەلانن ببینن.