خەڵکی ئێران بۆ سەرکردەکانیان : دانوساندن لەگەڵ ئەمریکا بکەن

 

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕادەی ململانێ نێوان ئەمریکا و ئێران زۆرێك لە خەڵکی ئێران توشی دڵڕاوەکی بوون لە دابین کردنی بژێوی ژیانیان لە ناوەڕاستی ئەم باروودۆخە

جەنەتی ئەفسەرێکی خانەنشینی ئێرانیە و تەمەنی 70 ساڵە گوتی ئێرانیەکان نایانەوێت جەنگ هەڵگیرسێ و تەنها بیر لە بژێوی ژیانێکی باشتر دەکەنەوە و،عەلی رەزا ساهیری 37 ساڵە و کرێکارێکی ئێرانیە پێی وایە پێویستە بەدواداچوونێك بکەن بە سیاسەتی دەرەوەی ووڵات و هانی سەرمایەداران بدەن ڕو لە ئێران بکەن

خەڵکی ئێران ڕەشبینن لە بارودۆخی ئابووری ڕووخاوی ووڵاتەکەیان پاش سزا قورسەکانی ئەمریکا و لەلایەکی ترەوە ڕابەری ئێران خامەنەئی ڕایگەیاند کەجەنگ ڕوو نادات لە گەڵ ئەمریکا بەڵام دانوساندنیش ناکەین و دانوساندنی بە ” ژەهر ” ناوبرد

Back to top button