ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری: ئه‌و به‌ڵگانه راستن و مه‌ڵبه‌ندی دوو رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ راكان سه‌عید هه‌یه
دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره یه‌كێتی هه‌موو هه‌وڵێكی دا بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك وه‌ربگرێته‌وه، له هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی به‌ڵام نه‌ك پارێزگار به‌ڵكو هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی رێگایان نه‌دا چه‌كیش هه‌ڵگرن، له ئێستادا به‌ڵگه‌یه‌ك بڵاو بۆته‌وه كه پێشان ده‌دات یه‌كێتی واژووی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی پارێزگاری به وه‌كاڵه‌تی ئێستای كه‌ركووك كردووه تا هه‌ڵبژاردنێكی تر”.
دوای ئه‌وه‌ی خواكوڕك چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه كه واژووی یه‌كێتی به‌سه‌ریه‌وه‌یه، بۆ مانه‌وه‌ی راكان سه‌عید تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا، له كۆنگره‌كه‌دا به‌ڵگه‌كه‌یان ره‌د كرده‌وه، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری چه‌ندین نهێنی له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێت به‌ڵگه‌كه راسته”.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی فراكسیۆنی برایه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی و نزیك له مه‌ڵبه‌ندی دوو، ده‌لێـ” مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ راكان سه‌عید هه‌یه، ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ش راسته یه‌كێـتی واژووی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی كردووه تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له عێراق”،
هه‌روه‌ها ده‌لێت یه‌كێتی واژووی له‌سه‌ر زۆر شت كردووه له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆیه كێشه‌كانی كه‌ركووك ئه‌وه‌ها به ئاسانی چاره‌سه‌ر نابن”.