نهێنییەكی خواردنی بیبەری تیژ بزانە.!

لێكۆڵەرانی زانكۆی پزیشكی (لارنەر) لە سەنتەری (ورمۆنتی) ئەمریكا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە خواردنی بیبەری سوور دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی لە (%13( ی تووش بوون بەنەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە.

سەدان ساڵە ئەو بیرۆكەیە هەبووە كە بیبەرو هاوشێوەكانی لە دەرمانی نەخۆشیەكاندا بە سوودن، بەڵام تەنها توێژینەوەیەك لە ساڵی (2015) لەچین بڵاوكرایەوە كە پەیوەندی نێوان خواردنی بیبەری سوور لەگەڵ مردن لێك داوەتەوە، ئەو ئەنجامەش دەسكەوتە پێشووەكانی سەلـماندووە.

بەسوود وەرگرتن لە زانیارییە كۆكراوەكانی تەندروستی نەتەوەیی و لێكدانەوەی خواردن، زیاتر لە (16) هەزار ئەمریكی كە بۆ (23) ساڵ لە ژێر چاوەدێریكردندا بوون، تایبەتمەندی بەشداربووانیان بۆ بەكارهێنانی بیبەری سووری تیژ لێكدایەوە.

ئەوان داتاكانیان لێك دایەوەو ڕێژەی مردنیان و پاشان هۆكاری مردنیان تاوتوێ‌ كردو ئەوان لەوەگەیشتن كە بیبەری سووری تیژ بۆ تەندروستی باشەو ئەو ڕاستیە هەیە كە ( بەشی سەرەكی بیبەری تیژ) لە میكانیزمی خانەیی و ملوكولی دەوری هەیە كە بەر بە قەڵەوی دەگرێت و هاتوچۆی خوێن ڕێكدەخات، هەروەها خاوەن تایبەتمەندی دژە میكرۆبە كە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بە چاككردنی پاكتری ڕێخۆڵە، دەخاتە ژێر كاریگەری.

Back to top button