کوژران و بریندار بوونی شەش کۆڵبەر لە لایەن سوپای ئێرانەوە

 

هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی پیرانشار تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا ٦ کۆڵبەر بوونە قوربانی.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە چەکدارانی ئێران لە سنووری سێ چۆمانی پیرانشار دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا ٤ کۆڵبەر کوژراون و ٢ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
بە هۆی ئەو دەستڕێژەوە کۆڵبەریکی تەمەن ٥٥ ساڵی خەڵکی ئالانی سەردەشت بە ناوی ”خالید سەلیمی“ کوژراوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ناسنامەی ٥ قوربانی دیکە کە دوو کەس لە کوژراوەکان خەڵکی مەهاباد بوون بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە

جیا لەوە تا ئێستا تەرمی خالید سەلیمی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەو ە و تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی پیرانشار ڕاگیراوە

Back to top button