بۆ ئاستەنگ دروستكردن لە كاركردن تێیدا، پەكەكە تەقینەوەیەكی لە دەروازەی سنووری “زێتێ” ئەنجامدا

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ رێگه‌یه‌كی نزیك ده‌روازه‌ی سنووری زێتێ، له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا روویدا، كە لە ئێستدا كاكردن تێیدا بەردەوامە بۆ بەنێودەولەتێكردنی.

بەپێی زانیاریەكان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌‌، شۆفێری شۆفه‌ڵێك، به‌ناوی (ره‌سووڵ عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌د)، له‌دایكبووی 1961 بریندار بووه‌، ئێستاش بۆ چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی (بلێ) كراوه‌ و چاره‌سه‌ری پێویستی وه‌رگرتووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه‌ تی ئێن تی بووه‌ و بۆیان دانراوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ به‌ گوته‌ی خۆیان به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك ناوچه‌كه‌یان به‌ ئامێری شۆفه‌ڵ و گرێده‌ر به‌ ته‌واوی راماڵیوه‌ و هیچ شتێكیان نه‌بینیوه‌.

باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، مه‌به‌ست له‌ دانانه‌وه‌ی تی ئێن تی و ته‌قه‌مه‌نی له‌و جۆره‌، راگرتنی كاره‌كانییانه‌ كه‌ ئێستا سه‌رقاڵی درووستكردنی رێگاكه‌ن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆری ده‌ڤه‌ری بارزان.

ساڵی 2014 بڕیاری کردنەوەی دەروازەی سنووری زێتێ، لە دەڤەری مێرگەسۆر لە نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا درا، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش، کارەکانی وەستێنران، دوای وەدەرنانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكان جارێکی دیکە بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە لە 18/5/2018 واژووی کردووە، دەستبەکارەکانی کردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییە كراوه‌ته‌وه‌.

Back to top button