هەڵێنجانی نەوتی سعوودیا لە چاو مانگی پێشووی زایینی کەمی کردووە

هەڵێنجانی نەوتی سعوودیا رۆژانە گەیشتۆتە 9 ملیۆن و650 هەزار بەرمیل ، ئەم ڕێژەیە کەمترلە ڕێژەی دیاریکراوی هەڵێجانی رۆژانەیە”.
بەپێی ڕێکەوتن نیوان وڵاتانی ئەندامی ( ئۆپێک ) سعوودیا بۆی هەیە ڕۆژانە 10 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بێنێت”.
لە ڕاپۆرتێکی رۆیتەرزدا وا لێک درابۆوە سعوودیا لە مانگی مای دا ڕۆژانە 10 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەڵێناجاوە ، واتە 200 هەزار بەرمیل زیاتر لە ڕێژەی دیاریکراوی ئۆپێک”.
ئەوە لە کاتێکدایە سعوودیا لە حەولی ئەوەدایە ، بە هەڵێنجانی نەوتی زیاتر و هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی جیهانی ، نە‌هێڵیت بۆشایی نەوتی ئێران کاریگەری لە سەر بازاڕ هەبێت .
Back to top button