ئەگوێرۆ: دەمەوێت لەپێناو مێسی کۆپا ئەمێریکا ببەمەوە زیاتر لەوەی لە پێناو خۆم

کون ئەگوێرۆی هێرشبەری مانچستەر سیتی دەخوازێت لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا نازناوێکی نیشتیمانیی بباتەوە، ئەوەشی لە پێناو مێسیدا دووپات کردەوە زیاتر لە خودی خۆی.

ئەگوێرۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فۆکس سپۆرتی ئەرژەنتینیدا گوتی: “دەمەوێت ببینە پاڵەوانی کۆپا ئەمێریکا ئەوەش زیاتر لەپێناو مێسی وەک لە خۆم. بە هیواشەوە ڕۆژێک هەر ئەوە ڕوو دەدات. ئەوە خەونی ئەوە و خەونی هەمووشمانە، منیش ئەوپەڕی هەوڵی خۆمی بۆ دەدەم تا لە پێناویدا نازناوی کۆپا ئەمێریکا بەرز بکەمەوە.”

وتیشی: “مێسی ساڵانێکەوە بەوەوە دەناڵێنن، منیش هەروا دەناڵێنم. ئەو دەتوانێت نازناوێک بهێنێتەوە و ئەوانیتریش پێویستە بیر و هۆشیان ئامادە بێت و هەڵەیەک نەکەین کەوتنی لێ بکەوێتەوە.”

مێسی بە درێسی تانگۆوە 129 یاریی ئەنجام داوە و 65 گۆڵی تۆمار کردووە و ڕیکۆردی مێژوویی ئەرژەنتینە. بەڵام دوای چوار جار گەشتن بە یاری کۆتایی (سێ کۆپا ئەمێریکا و جامی جیهانی 2014) هیچ کامیانی نەبردۆتەوە. ڕەخنەیەکی زۆری ناوخۆی وڵاتەکەی و هەوادارانی لەسەرە لەو لایەنەوە. جارێکیش دوای بێ هیوابوون لە بردنەوەی یاری کۆتایی کۆپا ئەمێریکا، وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتیی ڕاگەیاند، بەڵام دواتر پاشگەز بوویەوە.

Back to top button