سزاکانی ئەمریکا کۆمپانیایەکی عێراقی گرتەوە

 

 

 

 

 

ئەمڕۆ چوار شەمە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا  ناوی کۆمپانیای ” منابع ثروة الجنوب ”  واتە ” سەرچاوەکانی سامانی باشووری عێراق ” ی خستە لیستی ڕەشەوە و ئاماژەی بە ڕۆڵی بە چاقاغ بردنی چەک کرد کە  ئەم کۆمپانیایە بۆ پشتیوانی دارایی سوپای پاسداران ئەنجامی دەدات .

 

 

سوپای پاسداران ئەم کومپانیایەی  بەکار هێناوە بۆ ئاودیو کردنی چەك بۆ هاوپەیمانەکانی لە عێراق  بە بڕی  سەدان ملیۆن دۆلار.

جگە لەمەش کۆمپانیای سەرچاوەکانی سامانی باشوور بۆ بازرگانی گشتی ڕۆڵی هەبووە لە گواستنەوەی ملیۆنەها دۆلار لە ئێرانەوە بۆ عێراق بۆ چالاکیە نایاساییەکانی سوپای پاسداران

 

جگە لەم کۆمپانیایە دوو بازرگانی عێراقی ناویان خرایە لیستی ڕەشەوە  ” مەکی کازم عەبدلحەمید ئەسەدی ” و ” مەحەمەد حسین ساڵح ئەلحوسنی ” و ئیتر بە هیچ  شێوەیەك مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت و بەتایبەتی لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتیدا

س ، ش ، ئ

Back to top button