مه‌سرور بارزانى: وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌درێت حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان
دوای كۆبوونه‌وه‌ى نێوان مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ شاندی حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ، مه‌سرور بارزانى له‌لێدوانى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاند وتى ، له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ركه‌وته‌ی حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستانه.
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو بۆ كابینه‌ى نۆیه‌می حكومه‌ت وتیشى ، ھیوادارین پێش ئەوەی پشووی پەرلەمان دەست پێبكات، كابینەی نوێی حكوومەت پێك پێبێت ، ئەگەر كێشە و گرفتیش ھاتە پێش، لەگەڵ پەرلەمان قسە دەكەین، بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی نا ئاسایی ئەنجامبدەن، یان پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە، تاكو بتوانین كابینەكە بە تەواوی پێكبێنین، بەڵام ھیوادارین كە پێش 30 ى 6 ى 2019 بتوانین كابینە پێكبێنین.
سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراوی هه‌رێمی كوردستان وتیشى ، لە یەكێتیمان نەبیستووە كە پۆستی پارێزگاری كەركووك ببەستنەوە بە پێكھێنانی نوێی حكوومەت
وتیشى ئەركی ئێمە پێكھێنانی حكوومەتە ، بابەتی كەركووك و ناوچەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بۆ ھەموو لایەنە كوردستانیه‌كان گرنگە، ئەم بابەتە تایبەت نییە بەلایه‌نێك هیواداریشین بتوانین چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشانه بدۆزینه‌وه
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌لێدوانى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن وتى ، له‌كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى گفتوگۆ كرا له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت ، سیڤى كاندیدی حزبمان پێش كه‌ش به‌سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو ده‌كه‌ین