کێشەیەکی نهێنی نێوان چین و ئێران هەیە و چین هەڵوێستی تازە دەگرێتە بەر
دابەزینی بەرچاوی بازرگانی نێوان چین و ئێران
نوێترین ئاماری گومرگی چین کە ڕۆژی دووشەممە بڵاوی کردۆتەوە ، ئاشکرا بووە بازرگانی نێوان چین و ئێران دابەزینێکی بەرچاوی بە خۆوە بینیوە ، بەجۆرێک کە لە 5 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا هەرهەمان ڕێژەی ساڵی پاری تۆمار کردووە .
بە پێی ئەو ئامارە ، هەناردەی ئێران بۆ چین با دابەزینێکی 46،6 دەرسەدی ، گەیشتۆتە 7 ملیارد و 167 ملیۆن دۆلار .
هەناردەی چین بۆ ئێرانش بە 26 لەسەد دابەزین، گەیشتۆتە 3 ملیارد و 737 ملیۆن دۆلار
بەلەبەر چاوگرنی گەمارۆ نەوتیەکانی سەرئێران لە لایەن ئەمریکاوە لە مانگی مای ڕابردووی ئەمسالەوە چاوەڕوان دەکرێت هەناردەی ئێران بۆ چین دابەزینی زیاتری بە خۆوە بینیبێت .
چین یەک لە کڕیارە سەرەکیەکانی نەوتی ئێرانە و گەورەترین شەریکی بازرگانی کاڵای هەمەجۆرەی ئێرانە جیا لەنەوت .
بە گشتی لە 5 مانگی ئەمساڵدا بازرگانی دوو لایەنەی چین و ئێران بە ڕێژەی 25 لە سەت دابەزینی بە خۆوە بینیوە .