کۆریای باکوور : واشنتۆن بە سزادان  دژایەتیمان دەکات

 

 

 

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور پێ وایە درێژکردنەوەی سزاکان لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر پیۆنگ یانگ کارێکی دوژمنکارانەیە و تەحەدایەکی ڕوونە بۆ لوتکە مێژوویەکەی پار ساڵ نێوان هەردوو ووڵات لە سەنگافورە

 

لە بەیاننامەیەکدا ئاژانسی ناوەندی هەواڵی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە و هاتووە هەڵسوکەوتی ئەمریکا ئاماژەیەکە بۆ خەونە نەپچڕاوی واشنتۆن بۆ ئەوەی چۆك بە ئێمە دابدات لە ڕێ سزاکان و پاڵپەستۆی سەر بیۆنگ یانگ بەرەو زیادبوونە بە شێوەیەکی دڕندانە

 

ووتەبێژی کۆریای باکوور واشنتۆنی تۆمەتبار کرد بە شێواندنی وێنەی بیۆنگ یانگ،  لە نوێترین ڕاپۆرتی دا دەربارەی قاچاخچیاتی بە مرۆڤ و ئازادی ئایینیەکان و ڕەخنەی لە لێدوانەکانی مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گرت لە 23 حوزەیران کە وتبووی سزاکان 80 % کاریگەری هەبووە لەسەر ئابووری کۆریای باکوور

Back to top button