مۆسکۆ پلانی بۆ پاراستنی زانا ئەتۆمیەکانی خۆی هەیە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/06/qalbi-wena-32.jpg)
مۆسکۆ پلانی بۆ پاراستنی زانا ئەتۆمیەکانی خۆی هەیە
وەزارەتی دەەوەی ڕوسیا ئاشکرایکرد مۆسکۆ پلانی چۆنیەتی توندوتۆڵ کردنی لایەنی ئەمنی دەکات بۆ پاراستنی شارەزایانی ڕووس ، ئەوانەی کار دەکەن لە وێستگەیئەتۆمی بووشێهری ئێران
سێرگی ریابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا گوتی ئەم هەنگاوە پاش پەرە ئەستاندی گرژیەکانی ناوچەکە هات و زۆر بە ووردی لەسەر ئەم بابەتە وەستاوین
ریابکۆف ڕەخنەی توند ئاراستەی ئەمریکا کرد و گوتی هیچ شتێك لە ناوچەکە ڕووی نەئەدا گەر ئەمریکا بە لێپرسراوەتیەکی زیاتر هەڵسووکەوتی بکردبوایە و هەنگاوەکانی ئەم دواییانەی ڕوسیا پاش خستنە خوارەوەی فڕوکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکاوە هات لە لایەن ئێرانەوە