ئەردۆگان هەواڵێک لە دژی ویستی ئەمریکا ئاشکرا دەکات
ئەردۆگان : لە ١٠ رۆژی داهاتوودا قەڵغانی بەرگری مووشەکی ( ئێس ٤٠٠ ) ڕادەستی تورکیا دەکرێت
ئەردۆگان گوتوویەتی ئەگەر کڕینی قەڵغانی بەرگری ( پاتریۆت ) وەک ئێس ٤٠٠ بێت ئەوا ئەوکات تاوتوێی کڕینی دەکەیین دەنا دەبێت تەنیا بەرژەوەندییەکانی خۆمان لە بەر چاو بگرین .
سەرکۆماری تورکیا دەڵیت یەکەم بەشی قەڵغانی مووشەکی ( ئیس ٤٠٠ ) ی رووسی لە ١٠ رۆژی داهاتوودا دەگاتە تورکیا .ئەردۆگان سەرەڕای هۆشداریەکانی ئەمریکا دەڵێت ، دڵنیام لەم بارەوە گەمارۆمان ناخرێتە سەر .
پێداگری کڕینی قەڵگانی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە لایەن تورکیاوە دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکیەکانی نێوان ئەو وڵاتەو هاوپەیمانەکانی ( ناتۆ ) و بەتایبەت کێشەکانی لە گەڵ ئەمریکا .
تا ئێستا ئەمریکا چەندین جار لەم بارەوە هۆشداری داوەتە تورکیا و تەنانەت ڕاهێنانی فڕۆکەوانەکانی تورکیای لە سەر فڕۆکەی ڕادار نەبینی ( ئێف ٣٥ ) ڕاگرتووە .